ئێران پابەند نەبوونی بە هەندێ خاڵی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕادەگەیێنیت

سەرۆک کۆماری ئێران بە پێی بڕگەکانی ٣٦ و ٣٧ی پلانی کۆگری هەنگاوی هاوبەشی نێوان ئێران و وڵاتانی ۱+۵، کە بەبەرجام دەناسرێت، هەڵگرتنی هەندێ لە پابەندبوونەکانی بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕادەگەیێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام حەسەن ڕۆحانی رۆژی چوارشەممە ١٨ی گوڵان هاوکات لە گەڵ ساڵوەگەری کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام و لە کاردانەوە بەو هەنگاوەی ئەمریکا و داسەپاندنی گەمارۆ جۆراوجۆرەکان لە دژی ئێران و هەروەها وەدی نەهاتنی بەڵێنەکانی ئەورووپا بۆ کردنەوەی کۆریدۆری دارایی لە گەڵ تاران، هەنگاوی بەرامبەر و پراتیگیی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕادەگەیێنیت.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، سەرۆک کۆمار بڕیارە دابەزینی پابەندیی ئێران بە پێی بڕگەکانی ٣٦ و ٣٧ی بەرجام لە ژێر ناوی "میکانیزمی چارەسەریی کێشەکان" ڕاگەیێنێت. ئەو هەنگاوە لە چوارچێوەی مافی دیاری کراوی بەرجامە و وەزارەتی دەرەوە و ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی بەرپرسی جێبەجێ کردنی دەبن.

بە پێی بڕگەی ٣٦ بەرجام ئەگەر ئێران لای وابێ هەر کام یان هەمووی ئەندامانی گرووپی ۱+۵ بەڵێنەکانی خۆیان لە بەرجام ڕانەپەڕاندووە دەتوانێ بۆ چارەسەری کێشەکانی لە رێگەی کۆمیسیۆنی هاوبەش و لیژنەی ڕاوێژکارەوە هەوڵ بدا و لە ئەگەری بێ ئەنجام بوونی ئەو ڕەوتە و گەڕانەوەی بایکۆتەکان، ئێران بۆی ھەیە بڕێک لە ئەستۆگرییەکانی خۆی سووک کاتەوە.

هەروەها لە بڕگەی ٣٧ی بەرجامدا هاتووە کە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە پێی پابەندی و نیازپاکیی لایەنی سکاڵاکەر بۆ پابەند نەبوونی لایەنەکانی دیکە، دەبێ بۆ بڕیارنامەیەک سەبارەت بە مانەوە یان هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان دەنگ بدات.

شایانی باسە، ئێران لە بەرجامدا ڕایگەیاندووە کە ئەگەر بەشێک یان هەمووی گەمارۆکان لە دژی داسەپێتەوە، ئەو بابەتە بە مانای وەستاندنی بەشێک یان هەمووی بەڵێنەکانی لە بەرجام وێنا دەکات.

News Code 26377

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =