هەڵوێستی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لەسەر سزاکانی ئەمریکا دژی ئێران

ئەگەرچی هەرێمی کوردستان لە زۆر بواردا ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەرفراوانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە، بەڵام دەڵێت لە پرسی سزاکانی سەر تاراندا ناچارە پابەندی بڕیارەکانی بەغدا بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دلشاد شەعبان سەركردەی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: "هەرێمی كوردستان لەبارەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەریەك لە وڵاتانی ئێران و ئەمریكاوە. پابەندی بڕیارەكانی حكومەتی ناوەندی عێراق دەبێت."

وتیشی: "هەرێم بەشێوەیەكی بەرچاو پشت بە بازرگانی ئێران دەبەستێت و بە هەمانشێوە گاز و كارەبا لە ئێرانەوە هەناردە دەكات بەتایبەتیش لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە".

ئاماژەی بەوەشكردوە "هەرێم بەشێكە لە عێراق، هەریەك لە حكومەتی ناوەند و پەرلەمانی عێراق لەو بارەیەوە بڕیاری گونجاو دەدەن"

جەختیشیكردەوە کە "هەرێم پابەنددەبێت بە حكومەتی ناوەندەوە، تەنها لەو كاتەدا هەوڵدەدەین هەرێم لە ململانێ نێودەوڵەتیەكان بەدوربگرین و هاوڕێی هەموان بمێنینەوە و ئەوەش هەریەك لە وڵاتانی ئێران و ویلایەتە یەكگرتوەكان دەگرێتەوە".

News Code 26317

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =