بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندییە گشتییەکانی حەوزەی هونەری کوردستان، ئەمین موردای سەرۆکی حەوزەی هونەر وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵی وتی: یەکێک لە یەکمایەتییەکانی حەوزەی هونەری ڕێز گرتن لە هونەرمەندانی بەناوبانگی پارێزگا و دەست خۆشی لە تەمەنێک هەوڵ و تێکۆشانی ئەو ئازیزانە لە بوارە جیاوازەکانە.
ناوبراو زیادی کرد: هەفتەی مامۆستا دەرفەتێکی باشە بۆ ڕێز گرتن لە پلەی ئەو مامۆستا پایە بەرزە و هەر بەو بۆنەوە چوارشەممە ١١ ی گوڵانی ٩٨ لە سەروبەندی ئەو ڕۆژە پیرۆزانە هەلێک ڕەخسا تا لە کاتژمێر ١٧ لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادە بوونی هونەرمەندانی بەرچاو لە ئاستی پارێزگا و ئێران و بەرپرسان و قوتابیانی مامۆستا سابیر سابیر ڕێز لە هەوڵ و تێکۆشانی ئەو هونەرمەندە بەرچاوە دەگیردرێت.
ناوبراو بە ئاماژە بە بەشداری ئەنجومەنی خۆشنووسانی نووسینگەی سنە لە ئەو رێوڕەسمە، زیادی کرد: پێش لە بەڕێوە چوونی ئەو ڕێوڕەسمە پیشانگای خۆشنووسی مامۆستا موحەمەد سابیر سابیر لە گاری سوورەی پەردیسی سینەمایی بەهمەنی سنە دەکرێتەوە.
Your Comment