بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمەڵە چیرۆکی "درەنگ بجووڵی ڕووداوێکی نشۆم ڕوو دەدات" کە لە ٢٢ کورتە چیرۆک لە فۆڕم و شێوازی جۆراوجۆر، بەرهەمی ١٠ ساڵ چیرۆک نووسینی خاترە محەمەدی نووسەری گەنجی سنەیی لە دووتۆی ١٤٦ لاپەڕە و لە قەبارەی گیرفانی چاپ و بڵاوکرایەوە.
حەمید ئەقدەسی یەزدلی و فاتمە هادی ئەرکی دیزانی ئەم کۆمەڵە چیرۆکەیان لە ئەستۆ بووە و محەمەد عەلی عەدیلی-یش گرافیکی ڕووبەرگەکەی بۆ ئامادە کردووە.
خاترە محەمەدی لە دایکبووی ساڵی ١٣٦٨ هەتاوی بەکالۆریۆسیی ئەندازیاری خاکی هەیە و تا ئێستا لە گۆڤارە کوردی و فارسییەکانی وەک رۆژان، کوردەواری، کەرگەدەن، وەرزنامەی خوێندکاری هیوا و لە ماڵپەڕەکانی پیادەڕەو، ئاوانگارد، ئەدەبیاتی ئەقەلییەت، نەبشا، لەیلا سادقی، عەقرەبە، جۆک و ... چیرۆکی بڵاو کردۆتەوە.
ناوبراو هەروەها خەڵاتی یەکەمی چیرۆکنووسینی پرسیاری مێهر لە ساڵی ٨٧ی هەتاوی و خولەکانی حەوتەم و هەشتەم و نۆهەم و دەهەمی مێهرەجانەکانی حەوزەی هونەری لە کارنامەی خۆیدا هەیە و لە ڕکابەریی تەنزی ڕادیۆ جەوان، ڕکابەریی چیرۆکی ناوچەیی منداڵانی فریشتە، ڕکابەریی چیرۆکنووسیی سادق هیدایەت لە ساڵی ٩٧ و مێهرەجانی نەتەوەیی چیرۆکی پراسی بە چیرۆک بەشدایی بەرچاوی بووە.
Your Comment