بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە وەڵامی ئیدعای هندێک لە میایە دەرەکییەکان سەبارەت بە داخوازیی ئێران بۆ دانوستان لە گەڵ ئەمریکا و دەسپێکی دانوستانەکانی ئێران و عەرەبستانی سعوودی، ئەو جۆرە ئیدعاگەلەی بێ بنەما و هەڵە زانی و ڕایگەیاند: هیچ داخوازییەک بۆ دانوستان لە گەڵ ئەمریکا لە ئارادانییە و سەبارەت بە عەرەبستان جگە لە پرسی هاوپەیوەند بە حەجەوە کە بە پێی ڕێککەوتنەکان لە پرسی و پەیوەندیی سیاسی جودا کراوەتەوە، هیچ جۆرە دانوستانێکمان نییە.
مووسەوی ڕاشیگەیاند: سیاسەتی ڕاگەیێندراو و کردەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبارەی دراوسێکان تەواو ڕوون و داڕێژراو لە سەر بنەمای ڕێزگرتنی بەرامبەر، دراوسێتی شیاو، ئاشتیانە و هاوڕێ لە گەڵ هاوکاری و گفتوگۆی بەرامبەرە و هەموو ئەو دراوسێیانەی ئێران کە واقع بینانە، ڕاستییەکان و گۆڕانکارییە ناوچەیی و جیهانییەکان لە بەرچاو دەگرن، لە یەکەمایەتیی پەیوەندیی سازێنەری وێرای ڕێزگرتنی بەرامبەرن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە درێژەدا وتی: عەرەبستانی سعوودی وڵاتێکی گرینگ لە ناوچەدا کە لە ساڵانی ڕابردوودا کەوتە ئاراستەیەکی نەشیاو بە ڕەوتێکی نەگونجاو و هەر ئەوەش قەیران و کێشە و گرفتی زۆری لە ناوچەدا دروست کرد.
ناوبراو هیوایشی خواست، عەرەبستان بگەڕێتەوە ئاراستەی خێرخوازیی ڕاستبێژانە بۆ گەلانی ناوچە و لەو بارودۆخەدا کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک هەمیشە لە چوارچێوەی هاوکارییە ناوچەیی و دوو قۆڵییەکان ئامادەی هاوکاری لە گەڵ ئەو وڵاتەیە.
Your Comment