سیا یەکەمین وێنەی لە ئینستاگرام بڵاوکردەوە

ڕێکخراوی هەواڵگری و سیخوڕی ئەمریکا (سیا) یەکەم وێنەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاو کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بی‌بی‌سی لە ڕاپۆرتێکدا ڕوانییە کرانەوەی هەژماری ڕێکخراوی هەواڵگری و سیخوڕی ئەمریکا (سیا) لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام و نووسی: ڕەنگە ئەو هەنگاوە لە چوارچێوەی ستراتژیی ئەو ڕێکخراوە بۆ دامەزرانی هێزی گەنج لە قەوارەی ڕاسپاردە و شرۆڤەکار ئەنجام درابێت، چونکە بە پێی لێکدانەوەکان مامناوەندی تەمەنی کاربەرانی ئینستاگرام ژێر ٣٠ ساڵە.

وێنە بڵاوکراوەکەی سیا لە ئینستاگرام کە لە پێگەی ئەو ڕێکخراوە لە لەنگیی ڤیرجینیا گیراوە، زۆرتر وەک لیچارێک دەچێت کە تێیدا میزێک بە کۆمەڵێک شت و مت جۆراوجۆری وەک کڵاوە قژی تەزویری ئافرەتانە و دراوی دەرەکی نمایش دراوە.

پێدەچێت مەبەستی ئەو ڕێکخراوە لە دانانی وێنەکە ململانێی و کردنەوەی کۆدی شمەکەکانی ناو وێنەکە بێت. لەوبارەیەوە وتەبێژی ڕێکخراوی سیا وتوویەتی کە زۆربەی شمەکەکان تایبەت بە پێرسۆنێلی ئێستای سیایە.

هەروەها جینا هاسپێل، سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگریی ناوەندی ئەمریکا وتوویەتی کردنەوەی هەژماری ئەو ڕیکخراوە لە ئینستاگرام هەوڵێکە لە پێناو بەرۆژبوون لە سەردەمی دیجیتاڵ.

شایانی باسە کە پێشتر سیا لە ساڵی ٢٠١٤ بەشداریی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبووک و تویتەر بە تویتی گەڵتەجارانەی "ئێمە ناتوانین پشت‌ڕاست یان ڕەتی کەینەوە کە ئەوە یەکەمین تویتی ئێمەیە" ڕاگەیاند.

بی‌بی‌سی لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەیدا شمەکی ناوی وێنەکەی بە گوێرەی خوارەوە لێک دایەوە:

۱- گوڵدانێ گوڵ کە دەتوانێ ئاماژە بە ڕاسپاردە نهێنییەکانی سیا لە دەرەوە بێت

۲- کاتژمێرێک کە ٨:٤٦ خولەک نیشان دەدا؛ کاتژمێری هێرشی فرۆکە بۆ سەر تاوەری باکووریی ناوەندی بازرگانی جیهانی لە ١١ سێپتامبێر.

۳- نەخشەی چین وەک یەکێک لە گرینگترین ڕکابەرانی ئەمریکا لە ئاسیا.

۴- کوندەبووی زێڕین وەک ئاماژەیەک بۆ ئاتنە، خواژنی هزر و بیر لای یۆنانی کەونارا.

۵- شتێکی وەک بەردی تەلیسم کە گەلی جار بۆ دوورخستنەوەی شەڕ کەڵکی لێ‌وەردەگیردرێ و ڕەنگە هێمایەک بێت بۆ سێبەری شەڕ و مەترسی کە ڕاسپاردەکانی سیا بەرەوڕوویین.

۶- وێنەیەکی هونەری کە ئانتۆنیۆ جۆزێف (تۆنی) مەندێز ڕاسپاردەی پێشووی ڕیکخراوی سیا و داڕێژەری ئۆپەراسیۆنی دەربازکردنی ٦ دیپلۆماتی ئەمریکیی لە تاران، نیشان دەدا.

٧- دوگمەی سەردەست کە ڕەنگە بۆ ئاسانکاریی ناسینەوەی هاوکاران دەدرێتە ڕاسپاردەکانی سیا.

۸- کڵاوە قژی تەزویری ئافرەتانە بە ڕەنگی خۆڵەمێشی کە ڕەنگە مەئموورە نهێنییەکان کەڵکی لێ وەردەگرن.

۹- کارتێکی ناسنامە بە وێنەی سەرۆکی سیا

۱۰- جانتایەک بۆ لە ناو بردنی بەڵگە و دایکۆمێنتەکان.

News Code 26243

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 6 =