بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نووسینگەی شۆرای هاوئاهەنگی ئیتلاعاتی ئێران سەبارەت بە هەنگاوی ئەمریکا بۆ بە تیرۆریست ناوبردنی سوپای پاسداران، بەیاننامەیەکی دەرکرد.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: قسە بێ بایەخەکانی سەرۆک کۆماری شەڕخوازی ئەمریکای تیرۆریست پەروەر، دوایین گولـلەی نیزامی ستەمکار دژی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.
ئاماژەش دراوە کە ئەم شۆرا وێڕای پشتیوانی هەمە لایەنە لە هێزە چەکدارەکان بە تایبەت سوپای پاسدارانی شۆڕش، ڕادەگەیێنێت کە هەموو هێزە سەربازی، ئینتزامی و ئیتلاعاتییەکان لە هەموو بوارە بەرگری، سازندەیی و جەهادیەکان یەکڕیزن و پشت بە ڕێنوێنییەکانی رێبەری باڵای ئێران لە ملەی دژواری پیلانەکانی ستەمکارانی جیهان دژی ئێران تێدەپەڕن.
جەختیش دەکات کە هەموو جووڵەکانی تیرۆریستییە ئەمریکاییەکان و دەستوپەیوەندە مزۆرە ڕۆژاوایی- عەرەبی و عێبرییەکانیان لە ناوچەکە لە ژێر ڕەسەدی وردی ئێراندایە.
Your Comment