بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەمە لە دیدار لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پاکستان و وەفدی هاوڕێی کە سەردانی تارانیان کردووە، ڕایانگەیاند کە دەبێ ئێران و پاکستان پەیوەندییەکانیان بەهێزتر بکەنەوە.
ئایەتوڵڵا خامنەیی لەم دیدارەدا بە ئاماژە بە پێشینەی مێژوویی پەیوەندییەکانی دوو وڵات، زیادیان کرد: لووتکەی سەربەرزی و شکۆی شێوە بەژی هیند لە سەردەمی حکوومەتی موسڵمانان دا بووە و گەورەترین گورزی چەوسێنەرانی بریتانیایی لەم ناوچە گرینگە، لە ناو بردنی شارستانیەتی بەرجەستەی ئیسلامی بوو.
ڕێبەری بە یادکردنەوەی کەسایەتییە گەورەکانی پاکستان لەوانە ئێقباڵ لاهووری و محەمەد عەلی جەناح، وتیان: پەیوەندی باش، لە بەرژەوەندی هەر دوو وڵاتە بەڵام ئەم پەیوەندییانە دوژمنی جیدیان هەیە کە دەبێ بە پێچەوانەی خواستی ئەو دوژمنانە، هاوکاری و پەیوەندییەکان لە بەشە جۆراوجۆرەکاندا بەهێزتر بکرێتەوە.
هەروەها ئاماژەیان دایە پرسە ئەمنییەکان لە سنوورەکانی دوو وڵات و ڕاشیانگەیاند: گرووپە تیرۆریستییەکان کە هۆکاری نائەمنی لە سنوورەکانن بە چەک و پارەی دوژمنان تەیار دەبن و یەکێک لە ئامانجەکانی جووڵە دژە ئەمنییەکان لە سنووری ئێران و پاکستان، لێڵ کردنی پەیوەندییەکانی دوو وڵاتە.
لەم دیدارەدا کە ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانیش بەشدار بوو، عومران خان، سەرۆک وەزیرانی پاکستان، رایگەیاند کە دانوستانەکانی لە تاران باش بووە و وتیشی: لەم دانوستانانەدا هەندێ پرس چارەسەر کراون و وەزیرانی پاکستانی لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکانیاندا دانوستانی باشیان بووە.
Your Comment