بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەهرەین، مستەفا شەنتووب، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا وتی: ئێمە خوازیاری پاوەجێی عێراقین و ئەوەی کە بە زووترین کات سەربەخۆ و پاوەجێ بێت.
وتیشی: عێراق لە کاتی دامەزرانیەوە وڵاتێکی گرینگ لە ناوچەکەیە و ئەمەش بە هۆی پێگەی ئەم وڵاتەوەیە. تورکیا هەوڵی زۆری بۆ ئاسایش و پاوەجێی عێراق داوە و لە هەوڵی ئەوەدایە هاوکاری نێوان دوو وڵات لە ئاستێکدا بێت کە هەر دوو گەل ڕازی بن.
ڕاشیگەیاند کە تورکیا داخوازی ئەوەی هەیە کە چالاکی پەکەکە لە ناو خاکی عێراق رابگیردرێت.
Your Comment