یەکەم ملۆکوولەکانی پێکهێنەری جیهان بینرانەوە

ڕێکخراوی هاوبەشی ناسا و ناوەندی گەردوونی ئەڵمانیا یەکەم ملۆکوولە پێکهێنەرەکان پاش تەقینەوەی گەورە لە جیهانیان بینیوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپەیس، ناوەندی Stratospheric Observatory for Infrared Astronomy ناسا یا SOFIA هیبرید هلیۆم، تێکەڵێک لە هلیۆم و هیدرۆژێن لە مەودای نزیک بە ٣ هەزار ساڵی تیشکی لە زەوییەوە بینراون.

ئەو ناوەندە پڕۆژەی هاوبەشی نێوان ناسا و ناوەندی گەردوونی ئەڵمانیایە و لە ڕاستیدا فڕۆکەیەکی بوویینگ ۷۴۷-SP ە کە لە بەرزایی ٤٥ هەزار پێیی زەوییەوە گەشت دەکات تا دەستکەوتەکانی نەکەوێتە ژێر کاریگەری ئەتمۆسفێری زەوییەوە.

لە هەر حاڵدا ملۆکوولە دۆزراوەکە لە ئەتمۆسفێری گۆیەک NGC۷۰۲۷ جێی گرتووە.

سەدان هەزار ساڵ پاش تەقینەوەی گەورە، جیهان داخ و پڕ بوو لە تیشیکی ئەتۆمەکان. لە ئەو کاتەدا چەند جۆر ئەتۆم بوونیان بوو لەوانە هیدرۆژێن، هلیۆم و لیتیۆم. لە هەر حاڵدا لێکۆڵینەوەیەکی نوێ نیشانی دەدات ١٠٠ هەزار ساڵ پاش تەقینەوەی گەورە، جیهان بە ئەندازەیەک سارد بووەوە تا هلیۆم و هیدرۆژێن تێکەڵ ببن. لە ئاکامدا ملۆکوولێک بە ناوی هیبرید هلیۆم پێک هات.

کاتێک کە جیهان بە ئەندازەیەک سارد بووەوە، ئەتۆمەکانی هیدرۆژێن لە گەڵ هیبرید هلیۆم کاردانەوەیان نیشان دا و ملۆکوولەکانی هیدرۆژێن پێک هات و هەر ئەوەش بەستێنی بۆ پێکهێنانی هەسارەکان دروست کرد. لە ئەو کاتەوە بە دوا هەسارەکان مادەی تری کاکێشانەکانیان دروست کرد.

هەر چەند هیبیرد هلیۆم لە تاقیگە بەرهەم هاتووە و تاقی کراوەتەوە، بەڵا، ئەمە یەکەم جارە کە ئو ملۆکوولە لە گەروون دەبینرێت. بەم شێوەیە دەتوانرێت زانستی زیاتر لە سەر جیهان لە ساڵە سەرەتاییەکانی پێکهێنانی دەست بخرێت.

News Code 26121

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 9 =