بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند کە تەقینەوەی کارگەیەکی بەرهەم هێنانی چکەی کیمیایی تیرۆریستەکانی بەرەی نوسرە لە ناوچەی ئەلئەرتاب هەڵکەوتوو لە دەڤەری ڕۆژاوایی حەڵەب چەند کوژرا و برینداری لێ کەوتەوە.
سەرچاوە ئاگادارەکان جەختیان کرد کە لە ئەو کارگە، مووسەکەکان بە مادەی کیمیایی ژەهراوی تەیار دەکران. لە ڕەوتی ئەو تەقینەوە، ئەو کارگە بە تواوەتی لەناو چوو.
ئەندامانی ناسراو بە کڵاو سپییەکانیش خۆیانیان گەیاندە شوێنی تەقینەوەکە.
پێشتر هەواڵەکان سەبارەت بە هەوڵی تیرۆریستەکان بۆ بەڕێوە بردنی ئۆپراسیۆنی کیمیایی لە سووریا بڵاو کرابووەوە.
Your Comment