بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەجلیس، سەعد قەندیل باڵوێزی نوێی کۆماری عێراق لە تاران لە گەڵ حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بریکاری تایبەتی سەرۆک و بەرپرسی گشتی نێودەوڵەتی مەجلیسی شوورای ئیسلامی دیدار و گفتوگۆیان کرد.
لە ئەو دیدارەدا دوو لایەنەکە وێڕای دەربڕینی ڕەزامەنی لە سەفەری سەرۆک کۆمارەکانی دوو وڵات بۆ تاران و بەغدا و هەروەها سەفەری سەرۆک وەزیران و سەرۆکی مەجلیسی عێراق بۆ ئێران، ئەو دیدارانەیان نیشانەی قووڵایی پێوەندییەکان و بەشێکی نوێ لە پێوەندییەکانی دوو وڵات زانی و بەڕێوە بردنی ڕێککەوتنە واژۆ کراوەکانیان زەرووری وەسف کرد.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان پێوەندی ستراتیژی دوو وڵاتەکەی گرینگ و شایانی سەرەنج وەسف کرد و لە ئامادەیی مەجلیسی شوورای ئیسلامی بۆ یارمەتی بە قووڵ کردنەوەی پێوەندییەکان هەواڵی دا.
ناوبراو لە هەوڵی مرۆڤدۆستانەی عێراق لە یارمەتی بە لافاو لێدراوەکانی ئێران دەستخۆشی کرد و زیادی کرد: پێوەندییەکانی تاران و بەغدا ستراتیژکە و دوو وڵاتەکە ڕۆڵی گرینگیان لە شەڕ دژی تیرۆریزم و بەدی هێنانی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە هەیە و ئێستاش بۆ گەشە، ئاسایشی پاوەجێ دوو وڵاتەکە هەنگاو هەڵ دێنن.
سەعد جەواد قەندیل، باڵوێزی کۆماری عێراق لە تارانیش پێوەندی دوو وڵاتەکەی گرینگ وەسف کرد و تۆکمە کردنەوە و گەشەی پێوەندییەکانی لە بواری کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئابووری ئامانجی وڵاتەکەی وەسف کرد.
Your Comment