لافاو سێ هەزار میلیار خەساری لە کوردستان دا/ڕووخانی ١١٢٣ خانوو

سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی قەیرانی ئیدارەی پارێزگای کوردستان وتی: بارینی باران و بەفر لە ڕۆژانی سەرەتای ئەمساڵ و هاتنی لافاو، دوو هەزار و ٩٣٦ میلیار ڕیاڵ خەساری لە ژێرخانەکانی پارێزگای کوردستان داوە.

موحەمەد فەلاحی لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر، وتی: بە هۆی بارینەکانی ڕۆژانی سەرەتایی خاکەلێوە ٩ بەنداو لە بەنداوەکانی پارێزگا کەلاویان کرد و هەر ئەوەش بووە هۆی بەرز بوونەوەی ئاستی ئاو لە ڕووبارەکان  و خەساری زۆر لە بەشی کشتوکاڵی، ڕێگاوبان و یەکەی نیشتەجێ بوون و مۆڵگەی ئاژەڵان  وکادێن و هومارەکانی ئاڵف لە گوندەکان.

ناوبراو زیادی کرد: لە بواری کشتوکاڵیدا زیاترین خەسار لە وەرزێرانی کوردستان دراوە و ٨٩٦ میلیار ڕیاڵ خەسار لە لایەن کارناسانەوە خەمڵێندراوە و هێشتا لە هەندێ ناوچەدا کارناسەکان ڕاپۆرتیان نەداوە و بە دڵنیاییەوە دیسان ئەو خەسارانە زیادتریش دەبێت.

سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی قەیرانی ئیدارەی پارێزگای کوردستان درێژەی دا: هەروەها لە بواری ژێرخانەکانی ڕێگاوبانی شاری و گوندیش ٧٤٠ ملیار ڕیاڵ خەسار تۆمار بووە و زیاترین خەسارەکان لە بواری رێگاوبانی گوندییە.

فەلاحی وتیشی: هەروەها لە ئەو باران بارینانە سێ هەزار و ٩٩٣ یەکەی بازرگانی و نیشتەجێ بوونی شاری و گوندی خەساریان دیوە کە لە ئەو ژمارە یەک هەزار و ١٢٣ یەکەی نیشتەجێ بوون ڕووخاوە، دوو هەزار و ٨٤٢ یەکە خەساری بەرکەوتووە، ٩٦ یەکە خەسار گەیشتووەتە کەلوپەلی ناوماڵ و خەسار بە ١٦ یەکەی بازرگانیش ڕاپۆرت دراوە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە پاشماوەی خەسارەکانیش لە بەشی ژێرخانی ئاو و زێڕابی شاری و گوندی، گاز، کارەبا و موخابراتە، وتی: شارەکانی قوروە، بیجاڕ و سنە بە ڕیزەوە زیاترین ڕێژەی ئەو خەسارانەیان بەرکەوتووە.

سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی قەیرانی ئیدارەی پارێزگای وکردستان لە کۆتاییدا قسەکانیدا وتی: هەروەها لە ئەو بارینانە پیاوێکی بە تەمەنییش لە گوندی شێخ جەعفەری قوروە بە هۆی ڕووخانی دیواری هوماری ئاڵف گیانی خۆی لە دەست دا.

شیاوی باسە پارێزگای کوردستان لە نیوەی یەکەمی خاکەلێوە لە دوو جاردا بارینی زۆر و لافاوی بوونەوەی ڕۆخانەکانی بە خۆوە بینی کە بە شێوەی مامناوەند نزیک بە ٨٤ میلی مەتر بارینیش لە ئەو پارێزگا تۆمار کرا.

News Code 26011

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =