نابێت قاسم سڵێمانی بە کەم بزانین/سزای دانوستان لەگەڵ سوپای پاسداران

بۆڵتۆن بە دووپات کردنەوەی ڕای دەریاسالار جەیمز ستاوریدیس سەبارەت بە سەردار سڵێمانی کە وتبووی، فەرماندەی هێزی قودس ستراتیژیستێکی لێزانە، زیادی کرد: کەسێک نابێت ناوبراو و سوپای پاسداران بە کەم بزانێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هیۆهیۆیت، جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە گفتوگۆیەکدا پاگەندەی کرد کە نتانیاهۆ خەریکی بەربەرەکانێ لە گەڵ هەڕەشە و بەرنامەی ناڤۆکی ئێرانە.

بۆڵتۆن وێڕای ئەوەی کە ئێرانی بە سەرچاوەی ناسەقامگیری و نائەمنی لە ناوچەکە ناوبرد، هەروەها پاگەندەی کرد کە هەر کەس لە گەڵ سوپای پاسداران دانوستان بکات، لە گەڵ ٢٠ ساڵ زیندانی بەرەوڕوو دەبێتەوە.

بۆڵتۆن لە ئەو گفتوگۆیەدا هەروەها بە پشت ڕاست کردنەوەی قسە پێشووەکان دەریاسالار جەیمز ستاوریدیس سەبارەت بە سەردار سڵێمانی کە وتبووی، فەرماندەی هێزی قودس ستراتیژیستێکی لێزانە، زیادی کرد: کەسێک نابێت ناوبراو و سوپای پاسداران بە کەم بزانێت.

News Code 25964

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 8 =