دوئاد ئیزەدی کارناسی پرسی نێودەوڵەتی لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر، سەبارەت بە پلانی گەمارۆی سوپا لە لایەن ئەمریکاوە ڕایگەیاند: لە ئەمریکا دوو لیستی گەمارۆ هەن کە یەکیان تایبەت بە وەزارەتی خەزێنەیە و ئەوی دیکەیان تایبەتە بە وەزارەتی دەرەوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە گەمارۆدرانی سوپا لە ئەگێستی ٢٠١٧ لە ژێر ناوی یاسای کاتسا لە لایەن وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، وتی: پرسی تۆمار کرانی ناوی سوپا لە لیستی گرووپگەلی تیرۆریستی هەنگاوێکی نوێ نییە و ئەوڕۆکە قسە لەوەیە کە ناوی سوپا بخرێتە لسیتی گەمارۆگەلی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و ئەوەش لە خۆیدا شتێکی گرینگ نییە.
ئەو کارناسەی پرسی نێودەوڵەتی وتیشی: لیستی گەمارۆگەلی وەزارەتی خەزێنە زۆر بەهێزتر و شلگێرانەترن و لە ١١ی سێپتامبری ٢٠٠١ەوە ئامادە کراوە. لە لایەکی دیکەوە لیستی گەمارۆکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ بابەتی دەرکردنی ڤیزایە، کەواتە بە لیستێکی زۆر بە هیز و گرینگ نایەتە ئەژمار.
ئیزەدی ئاماژەی بەوەش دا: ساڵی ٢٠٠٧ هێزی قودسی سوپا خرایە لیستی گەمارۆکانی وەزارەتی خەزێنە و ساڵ و نیوێک لەوە پێشیش ناوی سوپا لەو لیستە تۆمار کرا؛ کەواتە خستنە ڕووی ئەو مژارە زۆرتر بە مەبەستی بانگەشەیی و پڕۆپاگەندەیە، چونکە ئەوان هەرچی ویستوویانە لە دژی سوپا ئەنجامیان داوە.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە سوپا ئەگەرچی کەوتۆتە ژێر گوشار و تەنگەژەوە، بەڵام بەردەوامە لە هەنگاوەکانی خۆی، ڕایگەیاند: ئەوی کە بۆچی لەم قۆناغەی ئیستادا پرسی تۆمار کرانی ناوی سوپا لە لیستی گەمارۆکان دەخرێتە بەرباس، بە هۆی شکستی ئەوان لە سیاسەتەکانیان لە دژی ئێرانە.
ئەو کارناسە جەختی کرد: مەبەست لە شکستی سیاسەتگەلی ئەمریکا لە دژی ئێران ئەوەیە کە ئامانجی کۆتایی ئەوان لە داسەپانەندنی سیاسەتگەلی گەمارۆ و گوشار ڕووخاندنی نیزام بووە و بە ئامانجی خۆیان نەگەیشتوون؛ ئەگەرچی گەمارۆکان هەندێک تەنگەژەیان بۆ ئێمە بە دواوە بووە.
ئیزەدی لە کۆتاییدا ڕاشیگەیاند: ڕەنگە ورووژاندنی پرسی تۆمار کرانی ناوی سوپا لە لیستی گەمارۆگەلی ئەمریکا، یارمەتییەکی دیکەی دەوڵەتی واشنتۆن بە نەتانیاهۆ بێت هەتا لە هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل لە فەلەستینی داگیرکراودا سەرکەوێت.
Your Comment