بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری سانا، کاردانەوەکانی خەڵکی سووریا بە هەوڵی دوژمنانەی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دژی گوڵانی داگیرکراو هەروا درێژەی هەیە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، خەڵکی ناوچەی بەعس هەڵکەوتوو لە شار قەنیتەرە لە ناڕەزایەتی بە هەوڵی ترامپ دژی گوڵان و بە فەرمی ناساندنی دەسەڵاتی ئیسرائیل بە سەر ئەو ناوچە، دەستیان دایە خۆپیشاندانی دژە ئەمریکی.
بەشدار بووان لە ئەو خۆپیشاندانە وێڕای وتنەوەی دروشمی دژە ئەمریک لە سەر زەروورەتی چوونە دەرەوەی داگیرکارە ئیسرائیلییەکان لە ناوچە داگیرکراوەکانی گوڵان جەختیان کرد.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ماوەیەک لەمەوپێش دۆناڵد ترامپ بە واژۆ کردنی فەرمانێکی نایاسایی، دەسەڵاتی ئیسرائیل بە سەر گوڵانی بە فەرمی ناساند.
Your Comment