بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ئەمیر کیوومەرس حەیدەری ڕایگەیاند: ماوەی چەند ڕۆژە هێزەکانی ئەرتەش لە لوڕستان دا جێگیر کراون و تا ئەو کاتەی خەڵک ڕەزامەندی خۆیان ڕانەگەیێنن خەڵکی شارەکە بەتەنیا ناهێڵین.
ڕاشیگەیاند: دوای یارمەتیدانی سەرەتایی بە لافاو لێدراوەکان, بە سێ هەزار هێزی سەربازی خاوێن کردنەوەی شەقام و کۆڵانەکانی شاری پولدۆختەرمان دەستپێکردووە.
حەیدەری زیادی کرد: ئەرتەشی ئێران نەخۆشخانەی سەحرایی و کاتی بۆ چارەسەریی نەخۆش و بریندارانی ناوچە لافاولێدراوەکان کردووەتەوە.
بۆچوونی ئێوە