بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەبار یاوەر لە چاوپێکەوتنێکى تایبەت بە ئێن ئاڕ تى ئاماژەی دا کە زانیارییان هەیە تا ئێستا چەکدارانى داعش لە سنوورى چیاى قەرەچوخ و حەمرین و دیالە و کەرکوک و سەڵاحەدین و موسڵ و ناوچە سنوورییەکانى عێراق و سوریا و چەند ناوچەیەکى دیکەشدا شانەى نوسنوویان هەیە.
باسی لەوەشکرد کە لە سەرەتاى شەڕى داعش لە ٢٠١٤ەوە تا ئێستا، هەزار و ٧٢٦ شەهید و ١٠ هەزار و ٧٢٠ بریندار و ٤٢ بێ سەروشوێن هەبووە.
Your Comment