AP ١٣٩٨ خاکەلێوە ٤ ٠٩:٢٧

فەرمانی ڕێبەر بە هێزی چەکداری ئێران بۆ یارمەتیدانی لافاولێدراونی باکوور

فەرمانی ڕێبەر بە هێزی چەکداری ئێران بۆ یارمەتیدانی لافاولێدراونی باکوور

ڕێبەری باڵای ئێران فەرمانی بە سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی وڵات دا ئیمکاناتی زیاتر بۆ یارمەتیدانی ناوچە لافاولێدراوەکانی باکووری ئێران بنێردرێت.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای هاتنی لافاو لە هەندێ شاری باکووری ئێران و پێویستی خەڵکی لافاولێدراو بە یارمەتی هێزە چەکدارەکان، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران فەرمانیان بە سەرلەشکەر باقری دا، ئیمکاناتی زیاتر بنێرنە ئەو ناوچەیە و یارمەتی خەڵک بدەن.

چەند ڕۆژە لافاو هەندێ شاری پارێزگای گولستان لە باکووری ئێرانی گرتووەتەوە و خەڵکێکی زۆر لە ناو لافاودا گیریان خواردووە  و لە بەر نالەباری دۆزخەکە ڕەوتی یارمەتیدانیان بە هێواشی بەرەوپێشەوە دەچێت.

News ID 25754

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha