١٥ی مارچ بە رۆژی هاوڕیزیی جیهانی لە دژی ئیسلام تۆقێنەری ڕادەگەیێنین

ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە دانیشتنی لوتکەیی کۆمیتەی کارگێڕیی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی بۆ لێکدانەوەی جەنایەتی حەوتەی ڕابردوو لە نیوزیلەند، خوازیاری ڕاگەیاندنی رۆژی ١٥ی مارچ بە رۆژی هاوڕیزیی جیهانی لە دژی ئیسلام تۆقێنەری بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ئانادۆلو، "یووسف بێن ئەحمەد ئوسه‌یمین" ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی رۆژی ڕابردوو (هەینی) لە دانیشتنی لوتکەیی کۆمیتەی کارگێڕیی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی بۆ لێکدانەوەی جەنایەتی حەوتەی ڕابردوو لە شاری کرایست چەرچی نیوزیلەند، خوازیاری ڕاگەیاندنی رۆژی ١٥ی مارچ بە رۆژی هاوڕیزیی جیهانی لە دژی ئیسلام تۆقێنەری بوو.

ئوسه‌یمین لەو دانیشتنە بە داکۆکی لە زەروورەتی بەرەنگاربوونەوەی هێرشبەر و دەست و پێوەندەکانی ئەو ڕووداوە، ١٥ی مارچ رۆژی هاوڕیزیی جیهانی لە دژی ئیسلام تۆقێنەری ڕاگەیاند.

ئەوە لە کاتێکدایە کە "وینستۆن پێتێرس (Winston Peters)" وەزیری دەرەوەی نیوزیلەندیش لەو دانیشتنەدا ڕایگەیاند: تیرۆریستەکەی ڕووداوەکەی کرایست چەرچ پاشماوەی تەمەنی خۆی لە بەندیخانەی تاکە کەسی تێدەپەرینێت.

شایانی باسە، رۆژی هەینی ڕابردوو لە هێرشی تیرۆریستیی "برنتۆن تارانت"ی ٢٨ ساڵە بۆ سەر دوو مزگەوتی نوور و لینود لە شاری کرایست چەرچ لە نیوزیلەند،  ٥٠ کەسی موسڵمان لە کاتی خوێندنی نوێژی هەینی کوژران و ٣١ کەسی دیکەش زۆریش بریندار بوون.

دوابەدوای ئەو ڕووداوە، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی کرد کە هێرش بۆ سەر دوو مزگەوتی نیوزیلەند ئیسلام تۆقێنەرانە، تیرۆریستی و ڕەگەزپەرەستانە بووە.

News Code 25748

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 12 =