بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە سپۆتنیک، مایک بووش کۆمیسێری پۆلیسی نیوزیلەند دەڵێت: هێزەکانی ئەمنی بەو ئەنجامە گەیشتوون کە تەنیا یەک کەس دەستی بووە لە جەنایەتە دژە ئیسلامییەکەی کرایست چەرچ، بەڵام بەوەشەوە ئەگەری ئەوە هەیە تیرۆریستی کە بۆ ئەو جەنایەتە لە پاڵپشتیی گرووپ یان کەسانێکی نەناسراوەوە بەهرەمەند بووبێت و لێکۆڵینەوە لەوبارەیە زۆر گرینگە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە جاسیندا ئاردرێن سەرۆک وەزیرانی نیوزیلەندیش پێشتر لە لێدوانەکانیدا بۆچوونێکی هاوشێوەی بووە.
شایانی باسە، رۆژی هەینی "برنتۆن تارانت"ی ٢٨ ساڵە لە پەلامارێکی تیرۆریستی و بە دەسترێژی بۆ سەر دوو مزگەوت لە شاری کرایست چەرچی نیوزیلەند، ٥٠ موسڵمانی شەهید کرد.
لە لایەکی دیکەوە، هەواڵدەریی ڕۆیتێرز دەڵێت تارانت لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٦ سەردانی ڕژیمی زایۆنی کردووە و ماوەیەک لە ناوچە داگیرکراوەکاندا نیشتەجێ بووە.
بەرپرسانی زایۆنی سەفەری تارانتیان پشتڕاست کردۆتەوە، بەڵام دەڵین وردەکاریی زیاتر لەبارەی ماوەی مانەوە، پەیوەندی و داپەڕەکانی لەو ناوچانە بە دەستەوە نییە.
بۆچوونی ئێوە