بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە پەیوەندییە گشتییەکانی حەوزەی هونەری پارێزگای کوردستان، پێنجەمین فستیڤاڵی منداڵانی مەکزیک میوانداری لە کورتە فیلمی دەرهێنەرێکی کورد بە ناوی ڕەسوڵ ئەحمەدی کردووە کە وەبەرهێنانی حەوزەی هونەری پارێزگای کوردستانە و ئەنجومەنی سینەمای جهوانی سنەیە.
فیلمی "خەونی خۆش" کە چیرۆکی ٣ منداڵە، دەیانەوێت پێکەوە یاری بکەن بەڵام داپیرەی یەکێک لە منداڵەکان ناهێڵێت ئەمە ڕوو بدات.
لەم فیلمە ٨ خولەکییەدا، کیومەرس فەقێ سلێمانی وەک کامێراوان، ئەیوب شێخ ئەحمەدی وەک دیزاینەر، کیومەرس سوبحانی وەک بەشی دەنگ و زانیار لوتفی وەک بەشی چنین بەشداریان کردووە.
شایانی باسە کە کورتە فیلمی خەونی خۆش تاکوو ئێستە لە ١٣ فستیڤاڵی نێونەتەوەیی ئامادە بووە و چەندین خەڵاتیشی مسۆگهر کردووە.
Your Comment