بەشداریی ٥٠ فرۆکەی بێ فرۆکەوانی هێرشبەری RQ۱۷۰

بۆ یەکەم جار ٥٠ فرۆکەی بێ فرۆکەوانی هێرشبەری RQ۱۷۰ی ئێرانی لە گەڵ ژمارێکی دیکەی فرۆکەی بێ فرۆکەوانەکانی دیکە بەشداری مانۆری "بەرەو بەیتولموقەدەسی ١" بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە سوپانیووز، مانۆری گەورەی سەربازیی فرۆکەی بێ فرکەوانی هێرشبەری هێزی هەوافەزای سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ناوی "بەرەو بەیتولموقەدەسی ١" لە ناوچەی گشتیی کەنداوی فارس بەڕێوەچوو.

لەو مانۆرە کە بە بەشداریی سەردار سەرلەشکەری پاسدار غوڵامعەلی ڕەشید فەرماندەی قەرارگای ناوەندیی حەزرەتی خاتمولئەنبیا (س‌خ، سەردار حسێن سەلامی جێگری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، سەردار ئەمیرعەلی حاجی زادە فەرماندەی هێزی هەوافەزای سوپا و تاقمێکی دیکە لە فەرماندە پلەبەرزەکانی هێزی چەکداری وڵات لە ناوچەی گشتیی کەنداوی فارس بەڕێوەچوو، بۆ یەکەم جار ٥٠ فرۆکەی بێ فرۆکەوانی هێرشبەری RQ۱۷۰ی ئێرانی لە گەڵ ژمارێکی دیکەی فرۆکەی بێ فرۆکەوانەکانی دیکەی سەربازی و هێرشبەری بەشداری بوون.

ئەوە یەکمجارە کە لە ئاستی وڵات و تەنانەت وڵاتانی دیکە، ژمارێک فرۆکەی بێ فرۆکەوان هاوکاتی گەشت لێدان توانیان ئامانجگەلی زیاتر لە هەزار کیلۆمەتر دوورتر لە ئامانجی گەشتی خۆیان پێکا و و تێکیان شکاندن.

لەو مانۆرەدا فەرماندەی هێزی هەوافەزای سوپا بە ئاماژە بەوەی کە تەواو تەکنۆلۆیای گەشەدانی ئەو فرۆکە بێ فرۆکەوانانە لە ناوەندی توێژینەوە و ڕێکخراوی خۆبەڕێوەبەریی ئەو هێزانە داڕێژراوە و بەرهەم هاتووە، وتی: یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەو مانۆرە توانستی داڕشتن و پلان دارشتنی گەشتی هاوکاتی فرۆکە بێ فرۆکەوانەکان لە ناوچەیەکی جوگرافیی زۆر چکۆلە بووە کە مزگێنی دەری بوونی هێزێکی ئاسمانیی نوێ لە ئێرانی ئیسلامییە.

سەردار ئەمیرعەلی حاجی زادە وتیشی: لەم مانۆرەدا فرۆکە بێ فڕۆکەوانەکان  بە شێوەی هاوکات و هەمبەر بە ئامانجگەلی جۆراجۆری پێشتر دیاریکراو لە دوورگەی بێنی فارۆ وەڕێ کەوتن و بە وردبینییەکی زۆر ، ئامانجەکانیان لە مەودای زۆرتر لە هەزار کیلومەتر لە ئامانجی گشتی پێکا و تێکیان شکاندن.

ناوبراو بە ئاماژە بە هێز و فرۆکە بەشداربووەکان لەو مانۆرە و لەوان یەکینە فرۆکەییەکانی سوپا لە پارێزگاکانی خوزستان، بووشێهر، فارس و هورمۆزگان، جەختی کرد: زۆربەی ئەو فرۆکە بێ فرۆکەوانانە مۆدێلی هاوشێوەی MQ۱ی ئەمریکین و ئەوە خۆی نیشاندەری بە چۆکدا هێنانی داگیرکەرانە و بیریان دێنێتەوە کە ئەوی دەیبینن دەرئەنجامی تەواو ئەو تێچووە قورسانەیە کە لە ناوچەدا خەرجی دەکەن.

News Code 25626

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =