پەلاماری هیچ وڵاتێک نادەین/سەردار سڵێمانی کاریگەری لە سەر ناوچەکە هەیە

فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی خاتەمولئەنبیا وتی: سەرەڕای ئەوەی کە بۆ هەڕەشە و شەڕ دژی هیچ وڵاتێک دەست ناخەینە پێش، بەڵام ئەوانەی کە هەڕەشەمان لێدەکەن لە بەرەوڕوو بوونەوە لە گەڵ ئێران پەشیمان دەبنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژاسنی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر غوڵامعەلی رەشید فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی خاتەمولئەنبیا لە کۆڕی فەرماندەکانی سوپا و هێزە چەکدارەکان لە مانۆڕی بەیتولموقەدەسی هێزی هەوا فەزای سوپا بە وتنی ئەوەی کە نەتەوەی ئێران ڕێپێوان و جێژی شۆڕشیان لە ٢٢ ی ڕێبەندان بە شکۆوە بەڕێوە برد، وتی: ئایا ئەمڕۆکە ئەو کەسانەی کە وادەیان دا ئێران جێژنی چلەمین ساڵی شۆڕشی خۆی ناگرێت، هەست بە شکست و شەرم ناکەن. مانۆڕی گەورەی هێزی ئێران لە ٢٢ ی ڕێبەندان زللەیەک بوو لە سەر گوێی چ کەسانێک.

فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی خاتەمولئەنبیا بە جەخت لە سەر ئەوەی کە نەتەوەی ئێران بە هۆی هەست بە بەهێزی و دەسەڵات، پێویستی بە هەڕەشە و شەڕ لە گەڵ هیچ وڵاتێکی نییە، وتی: بەڵام مێژووی ڕابردووی ئەو چل ساڵە بە ئەو واتایەیە کە بەرگری لە بوون، شوناس و یەکپارچەیی خاکی ئێران لە بەرانبەر هەر جۆرە هەڕەشەیەک هێڵی سەرەکی سیاسەتە بەرگری-ئەمنییەکانی ئێرانە کە سەرچاوە لە فەرهەنگی سیاسی، مێژوویی و بیر و باوەڕی ئایینی هەیە و هەرگیز ناگۆڕدرێت.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەزموونی ٨ ساڵ بەرەڤانی پیرۆز وتی: ئەزموونی شەڕی ٨ ساڵ بەرەڤانی پیرۆز، لە خەڵکی ئەم وڵاتە کە پاش سەرکەوتنی شۆڕشێک کە خەریکی سەقامگیر کردنی دەسەڵاتی نوێ و کاروباری پێوەندیدار بە ئەوەوە بوو، پیاوگەلێکی گەورەی سەربازیی پەروەردە کرد کە بڕێکیان لە بەرپرسانی بەناوبانگی دەسەڵاتن و بڕێکیان وەکوو سەردار سلێمانی لە سەر چارەنووسی ناوچەکە گاریگەری هەبووە و دەیبێت.

رەشید لە کۆتاییدا وتی: لە هەمان کاتدا کە بۆ هەڕەشە و شەڕ دژی هیچ وڵاتێک نابینە پێشەنگ، بەڵام ئەوانە کە هەڕەشەمان لێ دەکەن پەشیمان دەکەینەوە. کەواتە  لە حاڵێکدا کە پێشوازی ناکەین لە هیچ شەڕێک بەڵام بۆ وەڵام بە هەر جۆرە دەست درێژیەک بۆ سەر ئێران بە تواوەتی ئامادەین.

News Code 25603

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =