حزبۆڵا نەبوایە، ئەورووپا کێشەی زۆری لەگەڵ تیرۆریستەکان بوو

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی دا کە حزبۆڵای لوبنان بەری بە پەرەسەندنی تیرۆریستەکان بۆ ئەورووپا گرتووە و ئەگەر حزبۆڵا نەبوایەت، ئەورووپا کێشەی زۆری لەگەڵ تیرۆریستەکان بۆ سازدەبوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، بەهرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئێران لە هیچ یارمەتییەک بۆ چارەسەر کردنی کێشەی هێند و پاکستان چاوپۆشی ناکات، ئێمە هەر لە سەرەتاشەوە لەگەڵ ئەم ناکۆکیانە نەبووین.

ئەو سەبارەت بە کاریگەری ئێران لە ناوچەکە ڕایگه‌یاند: بابەتی کاریگەری ئێران لە ناوچەکە کە ئەمریکا و زایۆنییەکان باسی دەکەن، شتێکی سروشتی و جەماوەرییە و پەیوەندی بە چالاکی ئێرانەوە نییە. ئەمە شتێکی مێژوویی و جۆغڕافییە. ئێران لە پرسی ناوخۆ و ناوچەکە گوێ بە کەس نادات و خۆی سەربەخۆیە.

قاسمی سەبارەت بە سەردانی بەشار ئەسەد ئاماژه‌ی دا: بە هۆی ئەمنییەوە ئەم جۆرە سەردانانە باسی ناکرێت و چۆنیەتی هاتنی سەرۆک کۆماری سووریا بۆ ئێران دروست بوو. یەکێک لە ئامانجەکانی ئەم سەردانە باسی ڕووبەڕوو بوونەوەی تیرۆریستەکان بوو.

ئەو زیادی کرد: زایۆنییەکان هەوڵ دەدەن پەیوەندی نێوان ئێران و ڕووسیا بپچڕێنن و بۆ ئەم ئامانجەش بەردەوام لە حاڵی درۆ ساز کردنن. بەڵام پەیوەندی ئێران و ڕووسیا زۆر بەهێزتر لەوانەیە و تارانیش قەت لە سووریا بنکەی سەربازی نەبووە و ئەوەی بووە ڕاوێژی سەربازی بووە. تاکوو ئەو کاتەی سووریا بیەوێت لەم وڵاتە دەمێنییەوە و یەرمەیان دەدەین لە شەڕی دژ بە تیرۆر.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوای ئێران سەبارەت بە سەردانی حەسەن ڕۆحانی بۆ عێراق وتی: بەستێنەکان بۆ ئەم سەردانە ئامادەیە و هەر دوو وڵات پەیوەندی زۆر باشیان هەیە. ئێمە لەگەڵ عێراق لە ڕوویی وزە، ئابووری، فەرهەنگی و بازەرگانی پەیوەندیمان هەیە.

قاسمی سەبارەت بەوەی بریتانیا حزبۆڵای بە تیرۆریست ناسیوە جه‌ختی کرد: بریتانیا تووشی هەڵەی ستراتیژی بووە. حزبۆڵا بەشێکی گرنگ لە لوبنان و دەوڵەت و پارلمانی ئەم وڵاتەیە. بەشێکی زۆری هێزەکانی شەڕی تیرۆریستەکانیان کردووە و بەری بەوە گرت کە تیرۆریستەکان بەرەو ئەورووپا پەرە بسێنن.

ئەو زیادی کرد: کەواتە دەبێت بە پێچەوانە ڕێز لە حزبۆڵا بگیردرێت و ئەگەر یارمەتی حزبۆڵا نەدەبوو ئەمڕۆ ئەورووپا کێشەی زۆری لەگەڵ تیرۆریستەکان دەبوو. بریتانیا دەبێت سەبارەت بەو ڕووداوە تاڵانەی لە داهاتوودا ڕەنگە ڕووبدات، وڵام بداتەوە.

ئەم بەرپرسە ئێرانییە سەبارەت بە سیستمی ئابووری ئەورووپا تایبه‌ت بە ئێران وتیشی : ئەم ڕێکارە بازەرگانییە نە ئەڕێنی بووە نە خراپ. ئەگەرچی دێر بەڵام هەنگاوێکی گرنگ بوو. لە ناوخۆ ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکان خەریکن خۆیان لەگەڵ ئەم ڕێکارە ڕێک دەخەن.

قاسمی دووپاتی کرده‌وه‌: لەمبارەوە ڕێککەوتنی باشمان لەگەڵ ئەورووپا بووە. لە داهاتوویەکی نزیکیش لێژنەیەکی ئەورووپایی سەردانی ئێران دەکات تاکوو پرسەکە تاوتوێ بکرێت. ڕەنگە لەم سەردانە هەنگاوی بەرزتریش هەڵبگیردرێت.

News Code 25395

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 7 =