به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له غه‌د، حه‌مووده سه‌باغ، سه‌رۆکی پارلمانی سووریا له میانه‌ی قسه‌کانی خۆی له کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆک پارلمانه‌کانی وڵاتانی عه‌ره‌ب له ئه‌ردۆن وتی: له کۆتایدا سووریا له شه‌ڕی دژ به تیرۆریسته‌کان سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت.
ئه‌و زیادی کرد: سووریا به سه‌ر تیرۆریسته‌کاندا زاڵ ده‌بیت. نیگه‌رانی سووریا مه‌بن جون براکانی ئێوه له‌م وڵاته‌دا له کۆتایدا سه‌ر ده‌که‌ون.
سه‌باغ جه‌ختی کرد: سه‌رکه‌وتن له سووریا دۆخه‌که بۆ ساز بوونی سیستمی جیهانی له‌بارتر ده‌کات و ئه‌م سیستمه نوێیه‌ش له سه‌ر له‌شی سیستمی تاک ده‌نگی داگیرکه‌ری ساز ده‌بێت. سیستمی تاک ده‌نگی ئه‌نجامی کاره‌ساتباری بۆ ئۆمه‌تی ئێمه، به تایبه‌ت فه‌له‌ستینییه‌کان بووه.
ئه‌و جه‌ختی کرد: هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک به قه‌د خه‌ڵکی سووریا ئه‌وه‌ندی له لایه‌ن جۆره‌ها گرووپی تیرۆریستی هێرش نه‌کراوه‌ته سه‌ری. ئێمه 4 شه‌ڕمان له سووریا له یه‌ک کاتدا دی: شه‌ڕی چه‌کداری، گه‌ماڕۆی ئابووری، شه‌ڕی مێدیایی بۆ خڵه‌تاندنی خه‌ڵک و له کۆتایشدا شه‌ڕی بازه‌رگانه‌کان.
سه‌باغ وتی: که‌وتنی سووریا سه‌ره‌تایه‌ک بۆ که‌وتنی زۆربه‌ی وڵاته عه‌ره‌بییه‌کان بوو، ئه‌گه‌ر سووریا به سه‌ر دوژمنان‌دا زاڵ نه‌ده‌بوو، چاره‌نووسی وڵاتانی دیکه‌ی عه‌ره‌بی ده‌بوو به چی؟ تێچووی خۆڕاگری زۆر له سه‌رسپاردن به بیانییه‌کان که‌متره و شه‌ره‌مه‌زاریشی نییه.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا که هه‌موو دوژمنییه‌کان له دژی ده‌میشق به هۆی پێبه‌ند بوونی سووریا به ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی قودس و به‌رزاییه‌کانی گوڵانه‌وه بووه.
Your Comment