به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، مه‌راسمی کۆتایی یه‌که‌مین دوو ساڵانه‌ی ناوچه‌یی خۆشنووسی سیامهشق له یاده‌وه‌ری ئهمیرول کتابی سه‌قزی به به‌شداری خۆشنوسانی کورد و ئێران به‌ڕێوه چوو.
له به‌شی خۆشنووسی شکاو خه‌ڵاتی یه‌که‌م به فه‌رزاد حامدی له سه‌قز به‌خشرا و خه‌ڵاتی دووهه‌م به مسته‌فا که‌ریم نژاد و خالد عه‌زیزی پێشکه‌ش کرا هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی سێهه‌م به بابه‌ک به‌رزه‌یی درا.
له به‌شی نه‌سته‌علیق لێژنه‌ی داوران به هۆی زۆر بوونی کاره باشه‌کان به هاوبه‌شی خه‌ڵاتی ڕێزلێنان له به‌رهه‌می خوشنووسی نه‌سته‌علیقی به بێهروز موخلسی له بانه و سه‌عدی ئه‌میری له سنه پێشکه‌ش کرد.
هه‌روه‌ها له به‌شی نه‌سته‌علیق خه‌ڵاتی یه‌که‌م به مسته‌فا تاجیان و مه‌هدی غه‌فوری له هه‌مه‌دان به‌خشرا، هه‌روه‌ها موختار فه‌ره‌یدون پوور له سنه خه‌ڵاتی دووهه‌م و ئه‌رده‌شیر وه‌کیلی له کرماشان خه‌لاتی سێهه‌می پێشکه‌ش کرا.
له به‌شی لقه نوێکانی خۆشنووسیش خه‌ڵاتی باشرین به‌رهه‌م به ڕه‌حمان غوڵامی و هادی هونه‌ردۆست به‌خشرا.
شایانی باسه که یه‌که‌مین دوو ساڵانه‌ی ناوچه‌یی خۆشنووسی سیامهشق له یاده‌وه‌ری ئهمیرول کتابی سه‌قزی به به‌شداری مامۆستایانی ناسراوی ئێرانی وه‌ک عه‌تا سه‌رمه‌دی، یادگار خه‌یام، سه‌عید زمزیا، محه‌مه‌د سابر سابر، ئه‌مجه‌د ڕه‌فتار، سه‌دیق غوڵامی، حه‌سه‌ن ئه‌نجومه‌ن، حافز ڕه‌نجبه‌ر و سابیر میکائیلی له میانه‌ی ڕۆژانی ۹ و ۱۰ی خاکه‌لێوه له شاری سه‌قز سه‌ر به پارێزگای کوردستان به‌ڕێوه چوو.
بۆچوونی ئێوە