به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سپۆنتیک، به‌رپرسانی عه‌ره‌بستانی سعوودی شارۆمه‌ندی حه‌مزه بن لاده‌ن، کوڕی بن لادهنیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا شه‌وی ڕابردوو بۆ ده‌ستگیر کردنی حه‌مزه بن لاده‌ن یه‌ک ملیۆن دۆلار خه‌ڵاتی دابین کرد.
لەم ڕاگەیەندراوە هاتووە: حەمزە بن لادەن وەک سەرۆکی ئەلقاعیدە سەری هەڵدایە. ئەو لە ئاگوستی ۲۰۱٥ بەم لاوە لە لاینگرانی خۆی داوای کردووە هێرش بکەنە سەر ئەمریکا و لاینگرانی.
هەروەها هاتووە: کۆڕی بن لادەن بە مەبەستی تۆڵە سەندنەوەی کوژرانی باوکی هەڕەشەی لە ئەمریکا کردووە.
شایانی باسە کە ساڵی ۲۰۱۱ بن لادەن لە پاکستان لە سەر دەستی هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا کوژرا و تەرمەکەیشی فڕێدرایە دەریاوە.
Your Comment