به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌لنه‌شره، ڕێکخراوی جیهانی ته‌ندروستی ڕایگه‌یاند که له که‌مپی ئاواره‌کانی هول له سووریا ۷۳ که‌س گیانیان له ده‌ست داوه که زۆربه‌یان منداڵ بوون.
ئه‌م ڕێکخراوه‌یه زیادی کرد: له میانه‌ی ۳ مانگی ڕابردوو زیاتر له ۳۷ هه‌زار که‌س که زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون به هۆی ڕاکردن له پارێزگای ده‌یره‌زوور چوونه‌ته که‌مپی هول له حه‌سه‌که و تاکوو ئیسته ۷۳ که‌سیان به هۆی نه‌بوونی ده‌رمانی پێویست مردوون که زۆربه‌یان منداڵ بوون.
له درێژه‌دا هاتووه: زۆربه‌ی منداڵه‌کان به هۆی سه‌رما له کاتی گواستنه‌وه بۆ ئه‌م که‌مپه مردوون، نزیک به ۴۷ هه‌زار که‌س له‌م که‌مپه‌دا جێگیر بوون و ئه‌مه‌ش که‌مپه‌که‌ی قه‌ره‌باڵغ کردووه بڕێک له ئاواره‌کان نه‌یتوانیوه له خه‌یمه‌کاندا جێگیر بن.
Your Comment