به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سانا، به‌شار جه‌عفه‌ری نوێنه‌ری سووریا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وتی: پشتیوانی له سوورییه‌کان بێجگه له دووری کردن له سیاسی کاری و ڕاوه‌ستانی تیرۆریسته‌کان مسۆگر نابێت.
ئه‌و زیادی کرد: بڕێک وڵاتی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پاگه‌نده‌ی پشتیوانی له مافی مرۆڤ له سووریا ده‌که‌ن، ئه‌مه له حاڵێک دایه که پشتیوانی تیرۆریسته‌کانن و به نایاسایی هێزه‌کانیان له سووریایه و به‌رده‌وامیش هێرش ده‌که‌ن.
جه‌عفه‌ری جه‌ختی کرد:ئامانجی ئه‌م هاوپه‌یمانییه نایاساییه شه‌ڕی تیرۆریسته‌کان نییه به‌ڵکو ئه‌وان له دوای سامانی سوورییه‌کانن و ده‌یانه‌وێت شه‌ڕ درێژه‌ی بێت. بڕێک له ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش تیرۆری سیاسی له دژی خه‌ڵکی سووریا به تیرۆری ئابووری ته‌واو ده‌که‌ن. بۆ ئه‌م وڵاتانه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی سووریا ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه، بڕێک له وڵاته‌کان ڕێگرن له گه‌ڕانه‌وه‌ی سووریه‌کان.
ئه‌و زیادی کرد: ده‌وڵه‌تی سووریا ڕێچکه‌ی ئه‌منی مرۆڤی بۆ چوونه ده‌ره‌وه‌ی خه‌ڵکی سڤیل له ڕه‌کبان ساز کردووه که هێزه‌کانی ئه‌مریکا گه‌ماڕۆیان داوه.
جه‌عفه‌ری وتی: ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌بێت ڕێگری بکات له‌وه‌ی به ناوی یارمه‌تی مافی مرۆڤ بڕێک وڵات ناسه‌قامگیر بکرێت، وه‌ک ئه‌و شته‌ی ئێسته له ڤێنێزۆئێلا ڕوو ده‌دات.
Your Comment