بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، دەرهێنەری فیلمی سینەمایی نیوە بڵندی " هەبوون بە ڕەسمی کوێستان" لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی ، ئاشكرای کرد: ئەو فیلمە بە شێوەی سینەمایی نیوە بڵند و خاوەم ژانرلی کۆمەڵایەتییە.
فەرید ڕەشیدیانی ئاماژەی دایە سەر بەرپرسانی سەرەکی ئەو فیلمە و زیادی کرد: نووسەرایەتی و دەرهێنەری ئەو کارە لە سەر ئەستۆی خۆمە و بەرپرسی بەرهەم هێنان ئازیتا ستوودە، بەرپرسی فیلم هەڵگری موحەمەد سەجادیان، هاودەستی بەرهەم و پێوەندی گشتی کارەکەش لە سەر ئەستۆی ئەبولقاسم کووشایە.
ئەو دەرهێنەر و نووسەرە سنەییە ئاماژەی کردە سەر ئەکتەرەکانی ئەو فیلمە و درێژەی دا: ئەکتەرەکانی ئەو فیلمە چوار کەسن کە پاش تاقیکاری لە نێوان ٣٥٠ کەس هەڵبژێردراون.
ڕەشیدیانی وتیشی: حوجەت ئەسەدوڵڵاهی لە شاوی بیجاڕ، بەهرام مورادی و مەتین کەریمیان و هەستی مەحموودی لە شاری دیواندەرە ئەکتەرەکانی ئەو فیلمەن.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانی خۆی ئاماژەی کردە سەر بەبەتی ئەو فیلمە و وتی: ئەو فیلمە ژانری کۆمەڵایەتی هەیە و بێژەری چیرۆکی کوڕێکی تازە لاوە کە لە گەڵ باوک و دایکی لە ماڵێک لە کوێستانی ژیان بە سەر دەبەن و چۆن باوکەکە لە شار کار دەکات و دایکەکەش نەخۆشە ئەو منداڵە بۆ چارەسەری نەخۆشی دایکەکە دەچێتە ناو گەندێک کە درێژەدا ڕووداوگەلێک ڕوو دەدات.
ئەو دەرهێنەرە کوردە وتی: بەیسی کارەکە منداڵە، بەڵام پاڵپشتی لە ژینگە و ڕەوتی وەلانانی چەکی بە مۆڵەت و بێ مۆڵەت لە لایەن ڕاوچییەکانەوە بابەتی کاری ئەو فیلمەن.
ناوبراو زیادی کردڵ زمانی ئەو فیلمە بە کوردییە چونکوو کارێکی خۆجەییە و تەواوی بەرپرسانی بەرهەم هێنانی لە کەسە بە ئەزموون لە بواری سینەمای ئێرانن.
ئەو دەرهێنەرە کوردە لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ئەو فیلمە سینەماییە لە فێستیڤاڵە ناوخۆیی و دەرەکییەکاندا بەشداری دەکات.
Your Comment