به‌ڵگه‌ی یارمه‌تی ئه‌مریکا به‌ په‌که‌که‌ و په‌یه‌ده‌ بڵاوده‌که‌ینه‌وه‌

وه‌زیری ناوخۆی تورکیا به‌ڵێنی دا به‌ڵگه‌ی یارمه‌تی ئه‌مریکا به‌ په‌که‌که‌ و په‌یه‌ده‌ به‌زوویی بڵاو بکاته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ ئانادۆڵۆ، سولێمان سویلۆ، وه‌زیری ناوخۆی تورکیا ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌  له‌ لێدوانێکدا بۆ خه‌ڵکی ترابزۆن سه‌باره‌ت به‌ دان پێدانی هه‌ندێ له‌ ده‌ستوپه‌یوه‌نده‌کانی په‌که‌که‌ وتی: به‌مزوانه‌ سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندی ئه‌مریکا و به‌ تایبه‌تی ژنڕاڵه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌ و په‌یه‌ده‌ و یارمه‌تیدانیان به‌ڵگه‌ی سه‌لمێندراو بڵاو ده‌که‌ینه‌وه‌.

زیادیشی کرد  ئه‌و سه‌کردانه‌ی که‌ ده‌ستگیر ده‌کرێن بۆ ڕزگارکردنی خۆیان ئه‌مریکا و ئه‌ورووپاش ده‌فرۆشن و ئێستا له‌و ۱۵ هه‌زار که‌سه‌ی له‌ قه‌ندیل بوون ته‌نیا ۷۰۰ که‌س ماوه‌.

News Code 25223

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 10 =