به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، جان بۆڵتۆن، ڕاوێژکاری ئه‌منیه‌تی نیشتمانی ئه‌مریکا له میانه‌ی توویتێکدا پاگه‌نده‌ی کرد: کات به‌ره‌و ته‌واو بوونه، دوای دوو ساڵ و بێ هیچ پێشکه‌وتنێک، گرووپی دارایی (ئێف ئه‌ی تی ئێف) ڕهازیهتی دا که ئه‌گه‌ر ئێران یاسا داراییه‌کانی ئه‌م گرووپه نێونه‌ته‌وه‌ییه تاکوو مانگی ژوئه‌ن قبووڵ نه‌کات، له دژی کاردانه‌وه‌یان ده‌بێت.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا: من پیرۆزبایی له‌م کاره‌ی ئه‌وان ده‌که‌م.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که گرووپی دارایی (FATF) تاکوو ۴ مانگی دیکه مۆڵه‌تی به ئێران داوه ناوی نه‌چێته خشته‌ی ڕه‌شی ئه‌م گرووپه نێونه‌ته‌وه‌ییه.
ئه‌م گرووپه له دواین کۆبوونه‌وه‌ی خۆی پاگه‌نده‌ی کرد: ئێران هێشتا هه‌موو داواکاریی و ستاندارده‌کانی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه‌ی به ته‌واوی قبوڵ نه‌کردووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی داوه: ئێران تاکوو ژوئه‌نی ۲۰۱۹ مۆڵه‌تی هه‌یه که یاساکان و ستاندارده‌کانی ئێف ئه‌ی تی ئێد جێبه‌جێ بکات، ئه‌م ڕیکخراوه‌یه جه‌ختی کردووه له به‌رز کردنه‌وه‌ی چاودێڕییهکان به سه‌ر ناوه‌نده داراییه‌کانی ئێران.
پێشتر له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ریش ئه‌م ڕێکخراوه مۆڵه‌تی ئێرانی تاکوو فێڤرییه‌ی ۲۰۱۹ زیاد کرد بوو.
شایانی باسه تاکوو ئێسته ڕێکخراوی دیاری کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران چه‌ند جارێک سه‌باره‌ت به قبوڵ کردن و ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی ئه‌م یاسایانه کۆ بووه‌ته‌وه.
بۆچوونی ئێوە