به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئەلجەزیرە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەخنەی لە ناتۆ گرت و وتی: ئەم ڕێکخراوە سەربازییە چەک بە تیرۆریستەکان دەدات، بەڵام بە تورکیای نادات.
ئەو زیادی کرد: ئەمە چ جۆرە هاوپەیمانییەکە؟ ئێوە ۲۳ هەزار لۆری چەکتان بۆ کوردی سووریا ناردووە، بەڵام کاتێک ئێمە داوای هەر ئەم چەکانەمان کرد، بە ئێمەتان نەدا.
ئەردۆغان پاگەندی کرد: ئێمە ۹۱۱ کیلۆمەتر سنووری هاوبەشمان لەگەڵ سووریا هەیە. ئێمە بەردەوام لە مەترسی دایە.
شایانی باسە کە تورکیا بە هۆی پشتیوانی لە کوردی سووریا ڕەخنەی زۆری لە ئەمریکا گرتووە و بەڵام ئەمریکا بەردەوام داواکاریەکانی ئەنقەرەی ڕەت کردووەتەوە.
Your Comment