بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سەرلەشکەر محەمەد عەلی جەعفەری لە ڕێوڕەسمی بە خاک سپاردنی ۲۷ شەهیدی هێرشە تیرۆریستییەکەی خاش لە ئەسفەهان وتی: دوژمنان بۆ زهبردان لە وڵات و نا ئەمنی دروست کردن ڕیزیان بەستووە. سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی وڵات سەرقاڵی شەڕی پیلانگێڕی دوژمنانن. ماوەی ۹ ساڵە سوپای پاسداران ئەمنیەتی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێرانی لە ئەستۆ گرتووە و کاری زۆر باشیش لەم ماوەدا کراوە.
سەردار جەعفەری وتی:ٚ دوژمنان بەتایبەت عەرەبستان و ئیمارات لە دوای نائەمن کردنی ئێرانن بەڵام ڕۆڵەکانی ئێران ڕێگەیان نەداوە کە ئەم پیلانانە سەرکهوێت. ساڵی ڕابردوو ٦ بۆ ۷ هێرشی خۆکوژی پووچەڵ کراوەتەوە و بە هەموو توانمانەوە سەرقاڵی بەرگری لە سنوورەکانین.
ئەو ئاماژەی دا: هێزە ئامادەکانی ئێران بە دڵنیاییەوە تۆڵەی خۆێنی شەهیدانمان دەکەنەوە. خەڵکی ئێران دەبێت بزانێت، بێجگە لە ئەمریکا و ئیسڕائیل بۆ ساز کردنی نا ئەمنی، ڕێکخراوە هەواڵگرییەکانی عەرەبستان و ئیماراتیش بە ئاشکرا سەرقاڵی نا ئەمن کردنی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێرانن. ئێمە زانیاری باوەڕ پێکراومان هەیە.
ئەم فەرماندە ئێرانییە جەختی کرد: ئێران چی دیکە دان بە خۆیدا نانێت و ئەگەر ئەم هێرشانە بەردەوام بێت، ڕاستەوخۆ دەستێوەردان دەکەین. ئێمە لە پاکستان دەپرسین بۆچی پەنای بەم گرووپە تیرۆریستییە داوە؟ پاکستان دەبێت وڵام بداتەوە. پاکستان شوێنی ئەم تیرۆریستانە دەزانێت و بێ دەنگی هەڵبژاردووە.
ئەو زیادی کرد: ئەوەی عەرەبستان و ئیماراتی خائین دەبێت بیزانن ئەمەیە کە ئێران چی دیکە ئەم کارانە قبووڵ ناکات و ئێمە تۆڵەی خوێنی شەهیدانی خۆمان دەکەینەوە. لە سەرۆک کۆمار داوا دەکەین دەستی ئێمە زیاتر بۆ تۆڵە سەندنەوە بکاتەوە و دەوڵەتی پاکستانیش دەبێت بزانێت پشتیوانی لە تیرۆریستەکان تاوانی قورسی دەبێت.
Your Comment