به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له نه‌هره‌ین، زیا شۆکی، پێشنوێژی هه‌ینی کوفه زیادی کرد: له پارلمانی عێراق داوا ده‌که‌م که کارێکی جدی بۆ کۆتایی هێنان به ئاماده بوونی ئه‌مریکا له عێراق و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری ئاسمانی و ئاوی و وشکانی بکرێت.
شۆکی جه‌ختی کرد: پارلمانی عێراق ده‌بێت داواکاری خه‌ڵک گه‌ره‌نتی بکات. پارلمان ده‌بێت به په‌له سه‌رۆک وه‌زیران بۆ پارلمان بانگهێشت بکات تاکوو سه‌باره‌ت به هه‌نگاوه گوماناوییه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق و به‌رز بوونه‌وه‌ی سهربازنهکانی ئه‌م وڵاته لێدوان بدات. پارلمان ده‌بێت دژی ئه‌م شتانه بوه‌ستێته‌وه.
ئه‌و هه‌روه‌ها داوای کرد که ده‌وڵه‌تی عێراق سه‌باره‌ت به ڕێککه‌وتنی ئابووری له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆن لێدوان بدات و ئایا له‌م ڕێککه‌وتنه به‌رژه‌وه‌ندی عێراقییه‌کان له به‌ر چاو گیراوه.
Your Comment