بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی سوپای بەیتولموقەدەسی کوردستان، دەقی ئەو پەیامە بە شێوەی خوارەوەیە:
ئەمڕۆ دوژمن لە بەشداری بە شکۆی خەڵک لە ۲۲ی ڕێبەندان ئاڵۆز بوو و خۆی پێ نەگیرا و بە هێرشی خۆکوژی بۆ سەر پاسی گیان فیدایانی ئیسلام و شەهید کردن و بریندار کردنی کۆمەڵێک لە ئەوان لە جادەی خاش_زاهدان جارێکی تر دوژمنایەتی خۆیانیان بە خەڵکی بە شەرەفی ئێران نیشان دا. ئەوانەی کە پاڵپشت و هۆکاری هێرشی تیرۆریستی دوێنێ شەو بوون ئەبێ بزانن کە وەڵامی ئێران ڕووخێنەر دەبێت.
ئەو ئەندێشە تاریک و پیشەی تیرۆریستانی لە خودا بێ هەواڵ، نیشانەی توندڕەوی، لادەری و درێژەدەری بیری شەیتانییە کە بە قسەی خۆیان بە دوای بە چۆک داهێنان بە شۆڕشی ئیسلامی و ڕاگرتنی پەیامی مەکتەبی عاشورایی بوون، بەڵام پەیامی ئامادە بوونی نەتەوەی ئێران لە ۲۲ی ڕێبەندان، پووچەڵ کەرەوەی پیلانەکانی دوژمنان و تیرۆریستانە.
ئەمن وێڕای ئیدانەکردنی ئەو هێرشە تیرۆریستییە، شەهادەتی کۆمەڵێک لە هاووڵاتییانی ئازیزمان لە لایەن تیرۆریستانی کوێر دڵەوە بە نەتەوەی بەڕێزی ئێران، ڕێبەر، بنەماڵەی پایە بەرزی ئەو شەهیدانە سەرەخۆشی دەڵێم و هیوای ساغ بوونەوەم هەیە بۆ بریندارەکانی ئەو ڕووداوەش.
Your Comment