به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، له‌میانه‌ی كۆنگره‌ی هه‌فتانه‌یی خۆیدا، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند: "به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕێکكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێم كراوه، هه‌رێم ڕۆژانه ۲۵۰ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه به‌كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانیی سۆمۆ ده‌دات، به‌وه‌ش یاسای بودجه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێت".
عادل عه‌بدولمه‌هدی جه‌ختیكرده‌وه که "له‌به‌رامبه‌ر ڕاده‌ستكردنی ۲۵۰ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێم به‌كۆمپانیای سۆمۆ، به‌غداش پابه‌ند ده‌بێت به‌ناردنی ۱۲.۶۷%ی بودجه‌ی گشتیی بۆ هه‌رێمی كوردستان كه له‌یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵدا دیاریكراوه، به‌وه‌ش به‌شێكی زۆری كێشه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێم چاره‌سه‌رده‌بێت".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی ناردنی بودجه‌ی هه‌رێم دڵنیایی ده‌دات و ڕاشیدهگهیهنێت که "له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێم ڕێكهوتووین به‌ڕاده‌ستكردنی ۲۵۰ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه‌ی هه‌رێم و ئێمه‌ش له‌۱۲.۶۷%ی بودجه‌ی عێراقیان بۆ ڕه‌وانه ده‌كه‌ین".
Your Comment