جێگیر بوونی ئامێرە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سنووری عێراق و سووریا

سەرچاوە مێدیاییەکان ڕایانگەیاند کە هێزە ئەمریکاییەکان لە شاری ڕەمادی عێراق لە نزیک سنوورەکانی سووریا جێگیر بوون.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئاناتۆلی،  ئامێرە سەربازییەکانی ئەمریکا بە تایەت چەکە قورسەکان و توپخانەکانی ئەمریکا لە ناوچەی تەنەف لە ٤۹۰ کیلۆمەتری ڕۆژئاوای ڕەمادی جێگیر بوون.

جێگیر بوونی ئەم هێزانە هاوکاتە لەگەڵ دەست پێ کردنی ئۆپراسیۆن لە دواین شوێنی داعشییەکان لە دەیرەزوور لە لایەن کوردی سووریاوە.

پێشتریش کاناڵی مەیادین ڕایگەیاند بوو کە هاوپەیمانی ئەمریکا و هێزە کوردییەکانی سووریا ڕێککەوتوون تاکوو داعش لە دەیرەزوور بە تەواوی بچێتە دەرەوە.

مەیادین ئاماژەی داوە کە تاکوو ئێستە ڕوون نییە پاشماوەکانی داعش لە چ ناوچەیەک جێگیر دەبن، بەڵام ڕەنگە بۆ بیاوانی بادییە یان تەنەف بگوازرێنەوە.

News Code 24908

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 5 =