بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئازەرنیووز، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک بە ئاماژە بە ڕاپۆرتی نوێی وڵاتی نیوزیلەند سەبارەت بە لیستی گرووپگەلی تیرۆریستی، ڕایگەیاند: نیوزیلەند لە لیستی نوێی و بەرۆژکراوەی گرووپگەلی تیرۆریستیدا، هەمدیسان ناوی پەکەکەی لەو لیستەدا هێناوەتەوە.
هەروەها لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: ئەو هەنگاوەی نیوزیلەند جێی ڕەزامەندیی ئەنقەرەیە.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە درێژەدا جەختی لە گرینگیی هاوکاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەموو گرووپە تیرۆریستییەکان کرد و ڕاشیگەیاند: ئێمە چاوەروانی پاڵپشتیی نیوزیلەند و هاوپەیمانانی دیکەمان بۆ درێژەی شەڕ لە دژی پەکەکەین کە دەیان هەزار هاووڵاتیی تورکیای کوشتووە.
بۆچوونی ئێوە