هۆشداریی بە ئەورووپا/بەرجام کێشەی لە لێکۆڵینەوە ناڤۆکییەکان دروست نەکرد

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران ڕایگەیاند کە ئەگەر کارەکانی ئەورووپا لە پێبەند بوون بە بەرجام هێواش بچنە پێشەوە بژاردەی زۆر لە بەردەستی ئێرانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر ساڵحی بە ئاماژە بە تواناییە مووشەکییەکانی ئێران و توانایی پیتاندنی ئورانیۆم لە بانترین ئاست و هەوڵی بەردەوامی وڵاتانی ڕۆژاوایی و بە تایبەتی ئەمریکا بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ ئەو تواناییە وتی ئەگەر وڵاتانی ئەورووپی لە پێبەند بوون بە بەڵێنەکانی خۆیان لە چوارچیوەی بەرجام هێواش بچنە پێشەوە ئێمە بژاردەی زۆرمان لە بەردەست دایە.

کەناڵی تەلەفیزیۆنی مەیادین لە بەرنامەیەکی تایبەتدا بە بۆنەی چلەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە گەڵ دکتۆر عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران گفتوگۆی کرد.

ناوبراو زیادی کرد: ئێمە هیچ کارێکمان نەکردووە کە ڕێککەوتننامە و بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکان پیشێل کرابێن. هیوادارین ئەورووپییەکان بە پێی بەڵێنەکانی خۆیان لە سەر داڕشتنی سیستەمی سانتریفیوژی نوێ لە گەڵمان هاوکاری بکەن. ئەگەر ئەورووپییەکان لە دانوستان و هاوکارییەکانی خۆیان لە گەڵ ئێمە کۆتایی بکەن و هێواش بچنە پچنە پێشەوە، بژاردەی زۆرمان لە بەر دەستدایە هەر چەندە حەزمان نییە کە لێیان کەڵک وەربگرین. ئێران بە بۆنەی واژۆ کردنی ڕێککەوتننامەی ناڤۆکییەوە لە باری تەکنیکییەوە شتێکی لە دەست نەداوە و هەر ئەوەش بووەت هۆی ئاڵۆزی دۆناڵد ترامپ. ئێمە بە هۆی پێبەند بوون بە بەڵینەکانمان لە چوارچێوەی بەرجام بڕێک سنوورمان قبووڵ کرد بەڵام ئەو سنوورانە لە سەر خێرایی پێشکەوتن و گەشەی پیشەی ناڤۆکی ئێمە کاریگەری بەرچاوی دانەناوە.

ناوبراو درێژەی دا: ئەگەر دۆخەکە وا بێت و بڕیار بدرێت کە بچینەوە قۆناغی پێش ڕێککەوتنی ناڤۆکی، سنوورەکانی پیتاندنی ئورانیۆم بە پێی پێداویستی خۆمان دەبەزێنین. ئەگەر ڕیککەوتننامەیەکی ناڤۆکی بوونی نەبێت ئێمە ئازادانە کار دەکەین و ئەگەری هەیە لە بڕیارەکانی خۆمان دا پێداچوونەوە بکەین.

ساڵحی وتیشی هاوکارییە ناڤۆکییەکانی ئێمە لە ئاستی ناوچە دەتوانێت بەستێنی باش بۆ بووژانەوەی باوەڕی لە دەست چووی ئێوان ئێران و وڵاتانی پەراوێزی کەنداوی فارس دروست بکات. ئێمە ئامادەین ئەزموونەکانی خۆمان لە بواری زانست و پیشەی ناڤۆکی و چێ کردنی ڕاکتۆری لیکۆڵینەوەیی بنێینە ئیختیاری وڵاتانی ناوچەکە.

News Code 24841

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha