چەکێک کە دوژمن کوێر و تووشی وەهم دەکات

هیزی دەریایی ڕووسیا چەکی نوێ خۆی کە دەبێتە هۆی کوێری و تووشی وەهم هاتنی دوژمن، ڕوونوێنی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕاشاتوودەی، هێزی دەریایی ڕووسیا نوێترین چەکی خۆی ڕوونوێنی کرد؛ ئەو چەکە دەتوانێ بەرچاوی هێزەکانی دوژمن کوێر و تووشی وەهمیان بکات.

ئەو چەکە هەروەها بە شەپۆلگەلێک کە بەرهەمی دێنێ، دەتوانێ دوژمن تووشی ڕشانەوە و دڵ لە ژێڵاهاتن بکات.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، چەکی نوێی ڕووسیا رۆژێک دوای لێدوانەکانی "ڤیلادیمیر پووتین"ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا سەبارەت بە دەرچوونی ئەو وڵاتە لە پەیمانی بەرهەم هێنانی مووشەکگەلی ناڤۆکی بە بڕەوی مامناوەندی (INF)، ڕوونوێنی کرا.

پووتین لە کاردانەوە بە دەرچوونی ئەمریکا لە INF ڕایگەیاند کە ڕووسیاش پەیمانی قەدەغەی بەرهەم هێنانی مووشەکگەلی ناڤۆکی بە بڕەوی مامناوەبدت هەڵدەپسێرێت.

بە وتەی پووتین، ڕووسیا لەوە بە دوا مووشەکگەلێک بەرهەم دێنێت کە بە پێی پەیمانی INF، بەرهەم هێنانیان قەدەغە بووە.

سەرۆک کۆماری ڕووسیا داوای لە وەزیرانی وڵاتەکەی کرد کە هیچ دانوستانێکی نوێی هاوپەیوەند بە INF لە گەڵ ئەمریکا دەست پێ نەکەن.

رۆژی هەینی ڕابردوو "مایک پەمپێئۆ" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە واشنتۆن بە شێوەی فەرمی بەڵێنەکانی خۆی هەمبەر بە پەیمانی قەدەغەی بەرهەم هێنانی مووشەکگەلی ناڤۆکی بە بڕەوی مامناوەندی (INF) هەڵدەپسێرێت.

رۆژی پێشتریشی (پێنج‌شەممە) ڕاگەیێندفرا بوو کە مسکۆ و واشنتۆن نەیانتوانیوه ناکۆکییەکانیان سەبارەت بە پەیمانی قەدەغەی بەرهەم هێنانی مووشەکگەلی ناڤۆکی بە بڕەوی مامناوەندی چارەسەر بکەن و ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەمریکا لە رۆژی شەممەوە ڕەوتی کشانەوە لەو پەیمانە دەست پێ بکات.

هەر لەوبارەیەوە فدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەکی یەکێتی ئەورووپا کاردانەوەی بە شکستی دانوستانەکانی ڕووسیا و ئەمریکا سەبارەت بە INF نیشان دا و وتی: ئەورووپا نایەوێ بۆ جارێکی دیکە ببێتە گۆڕەپانی ڕکابەریی زلهێزەکان.

News Code 24778

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =