هێزی سەربازیی ئێران ڕووی هەڕەشەی لە هیچ وڵاتێک نییە

وەزیری بەرگری ئێران وتی: دوکتۆرێنی سەربازیی ئێران بە پێی بەرگری کارا بنیات نراوە و بەو پێیە هێزی سەربازیی ئێران ڕووی هەڕەشەی لە هیچ وڵاتێک نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەرتیپ حسێن دێهقان  لە ڕێوڕەسمی پێدانی فەرمیی دەیان پاپۆڕی خێرای کلاسی عاشوورا، زۆلفەقار و گەشتی فریاکەوتن بە هیزی دەریایی سوپای پاسداران لە بەندەر عەباس وێرای ئاماژە بە زەروورەتی بەرزکردنەوەی توانستی شەڕ – بەرگریی هێزی سەربازیی لە بەرگریکردنی ئێرانی ئیسلامی وتی: پشتیوان به‌ خودا و هەوڵی پسپۆڕانی بە ئیمان و شانازیهێنەری ڕێکخراوی پیشەسازیی دەریایی وەزارەتی بەرگری، ئەمڕۆکە شاهیدی پێدانی دەیان پاپۆڕی خێرا و شەڕکەری عاشوورا، زۆلفەقار و گەشتی فریاکەوتن بە هیزی دەریایی سپای پاسدارانین.

وەزیری بەرگری بە بەرز نرخاندنی ئامادەیی و هوشیاریی هیزی دەریایی ستراتژیکی سوپا و ئەرتەش لە پاراستنی و بەرگریی سنوورە ئاوییەکانی وڵات، بەرزکردنەوەی توانستی هێزی دەریایی تەنیا بە مەبەستی سەقامگیری و پەرەدان بە ئاشتی، پاوەجێی و ئاسایشی سەقامگیر لە ناوچەدا هەڵسەنگاند و ڕوونی کردەوە: دوکتۆرێنی سەربازیی ئێران بە پێی بەرگریی کارا بنیات نراوە و بەو پێیە هێزی سەربازیی ئێران ڕووی هەڕەشەی لە هیچ وڵاتێک نییە. بەڵکوو ئەو هێزە دەستەبەرکەری ئاشتی، پاوەجێی و ئاسایشە و تەنیا داگیرکەرانن کە دەبێ لەو هیزە بترسن.

سەردار دێهقان بە خستنەڕووی ئەوەی کە ئەمڕۆکە هەڕەشەکانی دەریاتەوەر بەشێکن لە هەڕەشە ستراتژییەکان، جەختی لە تۆکمەکردنی هەمەلایەنە و بەرۆژکردنەوەی جیهازات و ئیمکاناتی هێزی دەریایی سوپا و ئەرته‌ش کە پاراستنی یەکێک لە هەستیارترین ئاوڕێکانی نێودەوڵەتی واتە کەنداوی فارسیان لە ئەستۆیە، کردەوە و ئەم کارەی وەک یەکەمایەتیی سەرەکی وەزارەتی بەرگری ناو برد.

ناوبراو سەبارەت بە ڕەوتی داڕشتن و بەرهەم هێنانی جۆرەکانی پاپۆڕ و جیهازاتە پێویستەکانی هێزی سەربازی زیادی کرد: ڕێکخراوی پیشەسازیی دەریایی وەزارەتی بەرگری بە پێشەنگی، چالاکی، داهێنان و نوێخوازی لەم بوارەدا ڕۆڵێکی تایبەتی دەگێڕێت لە بەرزکردنەوەی توانستی بەرگریی و شەڕی دەریایی هیزی سەربازیی وڵات.

وەزیری بەرگری لە کۆتاییدا بە ڕێزنان لە هەوڵی بەرزی بەڕێوەبەران، پسپۆڕان، توێژەران و کارگێڕانی ڕێکخراوی پیشەسازیی دەریایی وەزارەتی بەرگری، سپاس و پێزانی خۆی ئاراستەی فەرماندەکان و دلێرانی هیزی دەریایی سوپا کرد و وتی: لە ژێر سێبەری یەکگرتوویی، هاودڵی و هاوزمانیی ئەمڕۆ ساهیدی ئاسایش و ئاسوودەیی لە سنوورە ئاوییەکانی وڵاتین.

 

News Code 2477

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =