به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، حسه‌ین عه‌لی ئه‌میری پێنج شه‌مه له ڕێوڕه‌سمی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران به ئاماده بوون له هۆڵی ئازادی سنه وتی: خه‌ڵکی کوردستان له سه‌ره‌تای سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی له هه‌موو ڕێوڕه‌سمه‌کان ئاماده بوون و پشتیوانی شۆڕ‌شیان کردووه.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا که خه‌ڵکی کوردستان که‌سانێکی به‌غیره‌تن و زیادی کرد: خه‌ڵکی کوردستان به مه‌به‌ستی به‌رگری له حکومه‌ت و شۆڕش له هه‌موو به‌رنامه‌کان ئاماده بوون و ئه‌مه‌ش تایبه‌تمه‌ندی خه‌ڵکی کوردستانه.
ئه‌میری ئاماژه‌ی به پیلانه‌کانی دوژمنانی ئێران کرد و وتی: دوژمنان له سه‌ره‌تای سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی تاکوو ئێسته به بیانووی جۆراجۆر ڕووبه‌ڕووی شۆڕشی ئیسلامی بوونه‌ته‌وه و پیلانی جۆراجۆریان داڕشتووه.
جێگری پارلمانی سه‌رۆک کۆماری ئێران ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له حاڵێکدا ۴۰ ساڵه‌یی حکوومه‌ت پیرۆز ده‌که‌ین که ئێران له به‌هێزترین دۆخی له ئاستی جیهان دایه.
ئه‌و وتی: سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ده‌رفه‌تێکی باش بوو تاکوو ده‌ستکه‌وته‌کانی حکوومه‌ت له سهرتانسهر وڵات به گوێی خه‌ڵک بگات.
Your Comment