کۆنفڕانسی وەرشۆ هیچ دەستکەوتێکی دژی ئێران نابێت

مارک فیتزپاتریک پێیوایه‌ کۆنفڕانسی وەرشۆ کە بڕیارە لە پۆڵەندا بەڕێوە بچێت هیچ دەستکەوتێکی کردەوەیی دژی ئێران نابێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر-گرووپی نێودەوڵەتی: مایک پەمپئۆ وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە ڕەوتی سەفەری ئەم دواییەی خۆی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە بەرێوە چوونی ئەو کۆنفڕانسە لە ئاستی وەزیران لە ژێر ناوی " بەرەو پێش بردنی داهاتوویەک لە گەڵ ئاشتی و پاوەجێیی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین" هەواڵی دا. ئەو کۆنفڕانسە لە ڕۆژانی ٢٤ و ٢٥ ی ڕێبەندان بەڕێوە دەچێت.

پاش ئەوەی کە فێدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا بە ڕوونی رایگەیاند کە لە کۆنفڕانسی دژە ئێرانی وەرشۆ بەشداری ناکات ڕووسیاش هەڵوێستێکی هاوشێوەی بەرانبەر ئەو کۆنفڕانسە نواند و بڕێک مێدیاکانیش ڕایانگەیاند کە بڕێک لە دیپلۆماتە ئەورووپییەکان گومان دەکەن کە ئەگەری هەیە ئەو کۆبوونەوە هەڵبوەشێتەوە.

جگە لە ئەوە جاناتان کۆهن نوێنەری کاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش، ئەگەری هەیە لە کاردانەوە بە کشانەوەی برێک لە وڵاتەکان لە بەشداری لە ئەو کۆنفڕانسە، وتی بڕیار نییە کۆنفڕانسی وەرشۆ ببێتە شوێنێک بۆ خراپ کردنی ناوی ئێران، بەڵکوو بەس لە سەر کێشەکانی بەردەم ڕۆژاوای ئاسیا قسە دەکات.

دیپلۆماتەکان دەڵێن وەزارەتی دەرەوەی پۆڵەندا داوای لە وەزارەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا کردووە لە کۆنفڕانسی وەرشۆ بەشداری بکەن، بەڵام دیپلۆماتە ئەورووپییەکان گومان دەکەن کە ئەگەری هەیە بە بۆنەی ڕێژەی بەشداری کەمی وڵاتەکان یا بەشداریان لە ئاستی بەرپرسانی ئاستی خوار، پەمپئۆ لە خولەکی ٩٠ دا ئەو کۆنفڕانسە هەڵبوەشێنێتەوە.

سەبارەت بە ئەو کۆنفڕانسە هەواڵنێری مێهر گفتوگۆیەکی لە گەڵ مارک فیتز پاتریک ڕێک خستووە کە لە درێژەدا دێت. فیتز پاتریک جێگری پێشووتری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و بەرپرسی ئێستای بەرنامەی داماڵینی چەک و ڕێگری لە پەرەسەندنی رێکخراوی نێودەوڵەتی خوێندنەوە ستراتیژیکەکان IISS  ە.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەڕێوە چوونی کۆنفڕانسێک سەبارەت بە پاوەجێی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە وەرشۆی پۆڵەندا هەواڵی داوە. لە سەرەتای گەڵاڵەی ئەو کۆنفڕانسەوە جۆرێک لێڵی لە بابەتی ئەو کۆنفڕانسەمان بینی. سەرەتا ئەو کۆنفڕانسە هەڕەشەکانی ئێران ناوی بوو بەڵام دواتر ڕاگەیێندرا پرسی ئێران بەشێک لە کۆنفڕانسەکەیە. جاناتان کۆهن نوێنەری کاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لەم دواییەدا ڕایگەیاندووە کە بڕیار نییە ئەو کۆنفڕانسە ببێتە شوێنێ بۆ خراپ کردنی ناوی ئێران. بە ڕای ئێوە لە بنەڕەتدا ئامانجی بەڕێوە بردنی ئەو کۆنفڕانسە و هۆکاری ئەو گۆرینی ناوە چییە؟

ناو و بابەتی کۆنفڕانسەکە کاتێک گۆڕدرا کە دەرکەوت کە ژمارەیەکی سنووردار و کەم لە وڵاتانی ئەورووپی لە ئەو کۆنفڕانسە بەشدای دەکەن.

لە ڕاستیدا کاتێک درکەوت ئەو کۆنفڕانسە لایەنی دژە ئێرانی هەیە بەس ژمارەیەکی کەم لە وڵاتە ئەورووپییەکان ئامادەیی خۆیان ڕاگەیاند بۆ بەشدای لە ئەو کۆنفڕانسە.

مایک پەمپئۆ وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەبوا ئەو پرسەی پێش لە ئەوەی کە ناوی کۆنفڕانسەکە رابگەیێنێت تێبگەیشتبا.

وا بیر بکەینەوە ئەو کۆنفڕانسە بە پێی ڕاگەیاندنی سەرەتایی کۆنفڕانسێکی دژە ئێرانی بێت. بە ئەمەوە بەشداری وڵاتەنی ئەورووپی لە ئەو کۆنفڕانسە چ ئاسەورێکی لە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران دەبێت؟

ئەو کۆنفڕانسە هەر ناوەرڕۆکێکی هەبێت و ناوەکەی هەر شتێک بێت، بەشداری وڵاتانی ئەورووپی بە هەر ڕێژە و لە سەر ئاستێکدا بێت بەر بە پاڵپشتی بەهیزی ئەوان لە بەرنامەی ناڤۆکی ئێران ناگرێت.

بەڵام بە هەر حاڵ ناو و بابەتی ئەو کۆنفڕانسە کاریگەری و ئاکامی ناروونی دەتوانێت هەبێت و ژیرانە ئەوەیە کە بابەتی ئەو کۆنفڕانسە بگۆڕدرێت.

ئایا وا بیر ناکەنەوە بەشداری وڵاتانی ئەورووپی لە کۆنفڕانسی وەرشۆ بە جۆرێک شوێن کەوتنی ئوەان لە سیاسەتەکانی ترامپ سەبارەت بە ئێران لێک بدرێتەوە کە دەتوانێت کاریگەری خراپیشی لە سەر کەناڵی دارایی تایبەتی ئێران لە گەڵ ئەورووپا ناسراو بە SPV هەبێت؟

نا؛ بەشاری وڵاتانی ئەورووپی لە ئەو کۆنفڕانسە کاریگەری لە سەر بەڵێنی ئەوان لە سەر کەناڵی دارایی  SPVلە گەڵ ئێران نابێت. بەڵام بەشداری وڵاتانی ئەورووپی بە ئەو واتا دەبێت کە بە داواکاری و داخوازی دۆناڵد ترامپ وەڵامێکیان دابێتەوە.

جاریکی تر جەخت دەکەم ئەو کۆنفڕانسە کاریگەری لە سەر کەناڵی دارایی تایبەتی یەکێتی ئەورووپا لە گەڵ ئێران نابێت و ئەو کەناڵە بە پێی بەرنامە رێزی پێک هاتووە و دەچێتە پێشەوە؛ ئەگەرچی کردەوەیی کردنەوەی ئەو کەناڵە داراییە کاریگەریشی لە گەڵ دەبێت.

ئایا کۆنفڕانسی وەرشۆ دەستکەوتی کردەوەیی بۆ دانەرانی ئەو کۆنفڕانسە دەبێت؟

وا بیر ناکەموە کۆنفڕانسی وەرشۆ دەستکەوتێکی کەردەوەیی دژی ئێران هەبێت. ئەو کۆنفڕانسەش چارەنووسێک وەکوو چارەنووسی ئەنجومەنی ئاسایشی دەبێت کە دۆناڵد ترامپ دەیەویست لە ئۆخرەکانی پاییز دژی ئێران بەڕێوە ببات کە بووە هۆی گۆشەگیری زیاتری واشنتۆن.

News Code 24606

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 10 =