بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سانا، وەزارەتی دەرەوەی سووریا نە ناردنی دوو نامە بۆ ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی کاتیی ئەنجومەنی ئاسایش، هەمبەر بە جەنایەتی نوێی هاوپەیمانی ژێر فەرمانی ئەمریکا لە دیرەزور کە کوژرانی ٢٠ کەسی خڵکی سڤیل و لەوان ژنان و منداڵانی لێکەوتەوە، کاردانەوەی نیشان دا.
وەزارەتی دەرەوەی سووریا وێرای ئیدانە کردنی ئەو هێرشە ڕایگەیاند: جەنایەتی نوێ لە درێژەی جەنایەتی رۆژانە و پلان بۆ داڕێژراوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دژی گەلی سووریا و پێشێل کردنی ئاشکرای سەروەریی سووریا و تەواوەتی سەرزەوینیی بە بیانووی درۆیین و بێهۆ، شەرمەزار دەکەین.
لەو نامانەدا هاتووە: سووریا داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش دەکات کە ئەرکی خۆی بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕاپەڕێنێت و هەنگاوی بە پەلە هەڵگرێت بۆ وەستاندنی زنجیرە جەنایەتە جەنگی و دژە مرۆییەکان کە وڵاتانی ئەندامی ئەو هاوپەیمانییە لە دژی خەڵکی سڤیلی سووریا و ژێرخانەکانی سووریا ئەنجامی دەدەن.
Your Comment