به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، جه‌لال قه‌لعه‌شاخانی له کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لاینگرانی شێعر و وێژه‌ی کوردی وتی: ئێمه ڕایده‌گه‌یه‌نین که توانی زۆرمان نییه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش هه‌موو هه‌وڵمان ئه‌وه‌یه که به هاکاری چینی هونه‌ر و ئه‌ده‌بی کۆمه‌ڵگای کوردی کاری باش و لێهاتوو ئه‌نجام بده‌ین. ئێمه پێویستمان به‌وه‌یه که ئامانجه‌کانی خۆمان دیاری بکه‌ین و هه‌وڵ بده‌ین تاکوو به‌و ئامانجانه بگه‌ین.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌نجومه‌نه‌کانی ئه‌ده‌بی کوردی به باشی ده‌توانن ببنه شوێنێک بۆ کاری لێکۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی ئه‌دبیاتی کوردی، بێ گومان ئه‌مانه‌ش کاریگه‌ری خۆیان ده‌بێت له سه‌ر کۆمه‌ڵگای ئێمه.
قه‌لعه‌شاخانی وتی: ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشاد له گه‌ڵاڵه باش و گه‌وره‌کان پشتیوانی ده‌کات، ئه‌ندامان و چالاکانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی ده‌توانن به پێشنیار کردنی گه‌ڵاڵه‌ی باش و دیار ڕۆڵی زۆر باشیان له ئاوڕدانه‌وه له ئه‌ده‌بیاتی کوردی‌دا هه‌بێت و ئێمه‌ش پشتیوانیان لێ ده‌که‌ین.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا: ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین که جایزه‌ی ئه‌ده‌بی مه‌وله‌وی کورد، ئیبراهیم یونسی، ئه‌ده‌بیاتی کوردی پهرژه و کتێبی ساڵ به باشترین شێواز به‌ڕێوه ببه‌ین. هه‌رچی که‌رتی ئه‌ده‌بی ئێمه به‌هێزتر بێت گومانی تێدا نییه که کاریگه‌ری باشی به سه‌ر کۆمه‌ڵگای ئێمه‌وه ده‌بێت.
سه‌رۆکی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی کوردستان وتیشی: یه‌که‌مایه‌تی ئێمه پشتیوانی کردن له لێکۆڵینه‌وه ئه‌ده‌ب و وێژه‌ی کوردییه، لێکۆڵینه‌وه له ئه‌ده‌بیاتی کوردی به‌لای ئێمه‌وه یه‌کجار گرنگه تاکوو ئه‌و جێگه‌ش بتوانین له‌م بواره‌دا له گه‌ڵاڵه ئه‌ده‌بییه‌کان پشتیوانی ماڵی ده‌که‌ین.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌وه‌ی گرنگه ئێمه بزانین ئه‌مه‌یه که کاری ئه‌ده‌بی به پێی خواست و حه‌زی خه‌ڵک ئه‌نجام ببێت ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که هونه‌رمه‌ندان و ئه‌دیبانی کوردی په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا هه‌بێت و کاریگه‌ریان به‌ر سه‌ر کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه ببێت.
Your Comment