بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاشم کەندی لە لێدوانێک بۆ هەواڵدەریی "المعلومه" وتیشی: ئەمریکا لە دوای شکستی لە هێزەکانی بەرخۆدانی ئیسلامی، ڕووی لە شەڕێکی دەروونی و بانگەشەیی بەربڵاو لە ناوخۆی عێراق ناوە کە کاریگەری لە سەر ورەی عێراقییەکان دادەنێت.
کەندی بە ئاماژە بەوەی کە هێزەکانی ئەمریکی هەڕەشەگەلی تیرۆریستیان کردۆتە بیانۆ بۆ پاساودانی مانەوەیان لە عێراق، ڕایگەیاند: واشنتۆن لە بەرامبەر هێزەکانی بەرخۆدانی سووریا شکستی هێناوە و بە ناچار هێزەکانی لە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە ئەنباری عێراق جێگر کردووە.
ناوبراو جەختی لەوەش کرد کە هێزەکانی بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق توانای بزاندنی ئەمریکایان هەیە و لەو ڕووەوە واشنتۆن پەنای بردۆتە بەر شەڕی دەروونی و بانگەشەیی لە دژی عێراقییەکان.
بۆچوونی ئێوە