به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له حه‌وزه‌ی هونه‌ری پارێزگای کوردستان، کۆمه‌ڵه شێعری "خه‌به‌ر ناپرسی" له نووسینی ئه‌مجه‌د وه‌یسی به پشتیوانی حه‌وزه‌ی هونه‌ری بڵاو کرایه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م کتێبه له دوو به‌شی کوردی و فارسی پێهاتووه که سه‌رجه‌م شێعره‌کان به ستایلی کلاسیک نووسراوه.
له به‌شی کوردی کتێبه‌که ۲۳ شێعر له جاپ دراوه که بریتین له سه‌فه‌ر، مۆسیقای زهزان، دڵ بێ قه‌راره، سنه، زه‌کات، شێته گیان. چه‌ند ناوێکی ئه‌م شێعرانه له کاره‌کانی عه‌باس که‌مه‌ندی وه‌رگیراوه.
له به‌شی فارسیش ۶ پارچه شێعر بڵاو کراوه‌ته‌وه که بریتین له «فقط یک خواب بود»، «یک بغل خورشید»، «از آن دور»، «شاعری را لقمه ای نان»، «گمان مکن» و «گندم و آدم».
شایانی باسه که کتێبه‌که له ۶۴ لاپه‌ڕه و هه‌زار و ۲۵۰ لاپه‌ڕه له چاپ دراوه. ئه‌مه ۲۰مین کتێبی شێعری شاعرانی کورده که حه‌وزه‌ی هونه‌ری بڵاویان ده‌کاته‌وه.
Your Comment