بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە رەئیول یەوم، سەرچاوە ئەمریکاییەکان لە هاتنی چەند پاپۆڕێکی سەربازی ئەمریکا بەرەو سووریا و بە مەبەستی یارمەتی دانی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەم وڵاتە هەواڵیان داوە.
ئەم سەرچاوانە ئاماژەیان داکە هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا بەرەو سووریا بەڕێکەوتوون تاکوو پشتیوانی لەو هێزانە بکەن کە دەیانەوێت لە سووریا بکشێنەوە، ئەم پاپۆڕه سەربازییانە ئەمنیەتی هێزەکانی ئەمریکا لە کاتی کشانەوە دابین دەکەن.
پێشتر بەرپرسێکی ئەمریکایی لە کشانەوەی ئامێرە سەربازییەکانی ئەمریکاژلە سووریا هەواڵیان دابوو.
Your Comment